تۆ بەردەوام وا لە دڵم دەکەیت سەما بکات»

20 11 0
                                    

Yoon suh pov:

کۆتا وانەش تەواو بوو.

ئیان:یونسوو پێت چۆنە بچین بۆ دەرەوە؟


یونسوو:باشە بەڵام بچین بۆ کوێ؟


ئیان:دەچین بۆ کارۆکی پاشان خواردن دەخۆین
دواتر بە بازاڕەکەدا دەگەڕێینەوە!


یونسوو:بە دڵمە با برۆین!


پاش کۆکردنەوەی پێداویستیەکان جانتاکەمان لە پشت کرد.


ئیان:بێنە من جانتاکەت بۆ هەڵدەگرم.


یونسوو:نەخێر ئاساییە قورسە نامەوێت هەڵی بگریت.

ئیان:خۆشەویستەکەت زۆر بەهێزە ئەمە بۆمن وەک
ئەوە وایە گوێزێک هەڵبگرم!


یونسوو:ئای خوایە هەرچۆنێک بێت نامەوێت هەڵی بگریت ئەو هەموو ڕێگایە.

ئیان:باشە وادیارە ناتەوێت ماندوو ببم خەمی منتە"


یونسوو:بێگومان ئوپا!


لەگەڵ هاوڕێکانمان بەرەو دەرەوە بەڕێکەوتین.

نیکی:نابی هیچ سکاڵایەک لە هارین ناکەیت؟!


نابی:نازانم هەر خۆی یونسوو تۆڵەی کردۆتەوە
وە تەنها پشتگوێی دەخەم بەمە زیاتر ئازار دەچێژێت.


سونگهون:لەگەڵ ئەمەدا هاوڕام!

سیونگمین:هاوڕێیان من ئێستاش شۆک بووم کە بینیم
مێیڵی بەو شێوەیە هاواری کرد"چەند سەرسوڕماو دەردەکەوت"

یونسوو:ئەم بەو شێوەیەیە لەم کاتانەدا وا دەکات.


مێیڵی:ئەی چیم بکردبا وەڵا مشک و پشیلە کەوتبونە گیانی یەک!

سیونگمین:راست دەکەیت بەڵام بەراستی ئافەرین دەنگت زۆر بەرز بوو لە داهاتوو دا ببیت بە بێژەری زۆرانبازی زۆر باشە!


مێیڵی:ئەی خوایە تۆ ئێستا گاڵتەت پێکردم؟!


سیونگمین:نەخێر هەرگیز من کەی وام کردووە"چەند بە داماوی وای دەگوت"


سونگهون:هاوڕێیان پێتان چۆنە بەیەکەوە بچین بۆ دەرەوە ئێستا؟

ئیان:ببورە لەگەڵ یونسوو دا پلانمان هەیە"


نیکی:هەروەها ئێمەش.

سیونگمین:پلانمان نەبوو بەڵام ئێستا دەبێت بچم و
مێیڵیەکەم ئاشت بکەمەوە"


نابی:هەر هەمووتان ون بن!


نیکی:ئێوەش خۆشەویستێک بدۆزنەوە وا باشتر
ڕێک دەکەوێت.


راستەوخۆ چاوەکانم فراوان بوو هەتا ئێستا کەسمان
بوێری ئەوەمان نەبووە قسەیەکی وا لەبەرامبەر نابی بکەین.


Sun connectionsWhere stories live. Discover now