کات هەر چەند تێبپەرێت ئەو و یادگارییەکانی هەمیشە دڵخوازترینی من دەبێت..

11 6 2
                                    

Yoon suh pov:

پاش حەوت ساڵ"

لە کلینکەکەم دانیشتووم.


بیر لەوە دەکەمەوە بە چ ناخۆشیەک گەیشتم بە ئێرە.



ئەو ساڵانەی لە کۆلێژ بووم،چەند جار شکستم هێنا
بێهیوا دەبووم لەوەی نەتوانم بە باشی کارەکەم ئەنجام
بدەم،بێتاقەت دەبووم و سارد دەبوومەوە.




دەترسام لەوەی چەند ساڵە هەوڵ دەدەم و شکستبهێنم
و هەموو هەوڵەکانم بە فیڕۆ بچێت.



چەندەها جار هەبووە کە تەواوی ڕۆژێک سێ کاتژمێر خەوتووم دەبوایە بەباشی وانەکانم خوێندبایە.


سەڕەرای نائاسوودەیم لەگەڵ هاوپۆلەکانی ترم
بۆ یەک چرکەیش بێت هەستم بە ئاسوودەیی نەکردووە
لەگەڵیان،لە هیچ چونەدەرەوەیەک بەژدار نەبووم .





خۆشبەختانە گاوۆن هەبوو کە بە قسەکانی هانی دەدام
وای دەکرد بەردەوام بم و بەردەوام هیوا پێدەبەخشیمەوە بە قسە ئەرێنیەکانی.




وە سەبارەت بە نەخۆشە خنجیلانەکانم،ئەوان
پاکترین و ئاسوودەترینن،بە بینینان دەگەشێمەوە.



بەڵام هەندێک منداڵ هەن کە بەبینینان ئازار دەچێژم
زۆر بچوکن ناتوانن قسە بکەن و بڵێن و ئەو بەشەی جەستەمان ئازاری هەیە،بەردوام دەگرین.



وە چەندەها منداڵ دێن لە خانەی بێسەرپەرشتانەوە
چەندێک جوان و لەسەرخۆن،نازانم خێزانەکانیان چۆن
توانیویانە دەستبەرداریان ببن،گرتنی دەستە بچوکەکانیان
دڵخۆشم دەکەن.


ئەو منداڵانەی لە خانەی بێسەرپەرشتانەوە دێن بە خۆڕایی
چارەسەریان دەکەین،دەمەوێت بچوکترین شتیش بکەم
لە پێناو سەلامەتی و باشی ئەواندا بێت.


تاکە نەخۆشم هەرگیز بیرناچێت،منداڵێکی کوڕی
پێنج ساڵان بوو لەگەڵ خوشکە دە ساڵانەکەیدا هاتبوون..

بەشێکی زۆری جەستەی شوێن برین بوو،ڕیخەڵۆکەکانی
لەگەڵ لێدان ئازاری پێگەیشتبوو بە خراپی لەلایەن
زڕدایکەکەوە لێی دەدرا.




پرسیاری لە من کرد دەربارەی دایکم،دەیوت شێوەی
دایکمم نەبینیوە نازانم چۆن وێنەکەی بکێشم بە
زەردەخەنەوەش دەیوت.


منداڵەکان ئارامبەخش و پاکن گەر کەسێک تۆزێک
مرۆڤایەتی تێدا بێت ناتوانێت بە خراپی مامەڵەیان
لەگەڵدا بکەن.





لەگەڵ خێزانەکەشمدا بەتەواوی گۆڕام بەتایبەت باوکم
هەموو کات بە ساردی مامەڵەم لەگەڵ دەکرد،بەڵام
لەگەڵ دایکمدا دەتوانم بڵێم باشتر بوو رەفتارەکانم
بەڵام ئێستایش وەک پێشتر نەبووم.


هەرچەندێک هەوڵمدابا نەمدەتوانی وەک پێشتر بم
لەگەڵیاندا.



بەڵام لەگەل یونجوودا وەک پێشتر بووم نەمدەویست
هەست بە تەنیایی بکات،وەک هاوڕێ وام لەگەڵی
ئەو گەمژەی بچووکە ئێستا ١٩ ساڵانە"



Sun connectionsWhere stories live. Discover now