Vote &comment✨
Yoon suh pov"
وەک کارێکی هەمیشەیی کە دەیکەم بەیانیەکەی کاتژمێر ٦:٥٠ خولەک هەڵسام دەموو چاوم وددانم شووشت و جلی قوتابخانەم پۆشی،دایکیشم خەریکی ئامادەکردنی نانی بەیانی بو ناهێڵێ هیچ ڕۆژێک بەبێ خواردنی نانی
بەیانی بڕۆم تا ئێستاش کە لەتەمەنی ١٨ساڵیدام"
لەسەر مێزەکە دانیشتین من و دایکم و باوکم و برا بچوکە ١٢ ساڵانەکەم بوین، بەم بەیانیە لەگەڵ برا بچوکەکەم خەریکی دەمەقاڵێ بوین بە دڵنییایەوە هیچ نانخواردنێکمان بە بێدەنگی نیە بە هۆی "ئێمەوە "من بە ئەنقەست کەشەکە والێدەکەم چونکە چێژی خۆی لێدەبینم کاتێک دەبینم برا بچوکەکەمم توڕە کردوە.
خەریکی نان خواردن بوین پاش ئەوە کەشەکە ئارام بۆوە باوکم پرسیاری لێکردم دەربارەی ئەوەی لە قوتابخانە نمرەکانم چۆنن.
وەڵامم دایەوەو گوتم:لە ئاستێکی باش دایە.
باوکم:هەوڵبدە هەر لەم ئاستەدا بمێنیتەوە.
قسەکردنی باوکم لەگەڵ من بەم شێوەیەیە''
لەگەڵ براکەم ماڵئاوایمام لە دایکم و باوکم کرد.
دایکم:ئاگاداری خۆتان بن.
یونسوو:باشە دایکە.
بەرەو قوتابخانە ڕۆیشتم لەگەڵ براکەم،لە قوتابخانەی جیاوازین بەڵام قوتابخانەکەی ئەو لەسەر ڕێگای منە.
یونسوو:ئاگاداری خۆت بە یونجوو لەکاتی خۆیدا بگەڕێوە ماڵەوە.
یونجوو:باشە
——————تاگەیشتم بە پۆلەکەم نزیکەی باوەش لە ١٣ هاوڕێ و هاوپۆلەکانم دا تەنها دوو هاوڕێم نەبێت نابی و بیۆلە بۆ ماوەی دوو ساڵە دەیانناسم و هاوتەمەنی خۆمن،یەک جاریش باوەشم لێنەداون بەهۆی ئەوەی حەزی پێناکەن و کەسایەتیشیان بەتەواوی جیاوازن لەمن کەسانی گۆشەگیر و بێدەنگن،زۆر تایبەتن بۆم و زۆریش نزیکین بەڵام مانای ئەوە نیە باوەش لێک نادەین ئێمە لەیەکەوە نزیک نین،بۆ باوەش لە نیوەی هاوپۆلەکانم دەدەم بەڵام لێیانەوە نزیک نیم و زۆر بۆم گرینگ نین"
YOU ARE READING
Sun connections
Romanceپەیوەندییەکانی خۆر چیڕۆکێک باس لە ژیانی کچێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەک خۆر درەوشاوەیە،ئامانجی لە ژیانیدا دڵخۆشبونە باس لە پەیوندی خێزانی،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی دەکات. دروستکردنی هاوڕێ و زەردەخەنەکردن و گەشانەوە وەک خۆر خولیای ئەون، بەلایەوە چێژبەخشە کە...