Yoon suh pov:
لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتبووم،بیرم لەلای سونگهون و نابی
بوو دەمویست بزانم کارەکان بەو شێوەیە بوون کە لە مێشکمم دانابوو.دڵنیام ئێستا نابی شۆک بووە،هەزار پرسیار لە مێشکی دایە
کە چۆن سونگهون چیرۆکەکەی خوێندۆتەوە،دڵنیام لەو بڕوایە دایە کە من پێشنیارم بۆ سونگهون کردووە'هەستام و ژوورەکم پاک کردەوە،جلەکانم لەشوێنی خۆیان دانا،سەر مێزەکەم چاک کرد،پەردەکانم لاداو پەنجەرەکەم کردەوە.
ئێستا ئاسمان زۆر جوانە،تێر نابم لە سەیر کردنی''
لەو کاتەدا سیونگمین نامەی نارد.
سیونگمین:هاوڕێیان پێتان چۆنە بۆ خوانی ئێوارە کۆ ببینەوە؟
یونسوو:من رازیم دەمێکە بەیەکەوە ژەممان نەخواردووە.
مێیڵی:هاوڕێیان ئەمڕۆ وزەم نیە''
سیونگمین:هەر کەسێک نەیەت ئەوا بۆ جاری داهاتوو
لەسەر حیسابی ئەو گۆشتی گا دەکڕین'کەئەوەم خوێندەوە بە پێکەنینەوە وتم
'لەو فێڵبازە'مێیڵی:ئەمە دادپەروەرانە نیە،بەڵام دێم"
سونگهون:من و نابی'ش دێین.
بیۆل:باشە منیش دێم.
نیکی:هەروەها منیش.
ئیان:کەواتە منیش دێم.
هودیەکی رەساسی و پانتۆڵێکی کابۆیم کرد،لەگەڵ کالەیەکی سپی قژیشم بە شێوەی تۆپ لێکرد'
چوومە خوارەوە دایکم لە چێشتخانەکە بوو.
یونسوو:دایکە بۆ خوانی ئێوارە لەگەڵ هاوڕێکانم دەبم.
دایکم:باشە ئاگاداری خۆت بە زوو بگەڕێرەوە ماڵەوە.
یونسوو:باشە بێخەمبە''
سەر پاسەکە کەوتم کەمێک قەرەباڵغە.
بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیە،زۆربەی کەسەکان لەسەر کارەکانیان دەگەڕێنەوە ماڵەوە،وا پێدەچێت زۆر بێزار بن لە کارکردن،هەرخۆی هەرکارێک بەردەوام بیکەی لێی بێزار دەبیت.
کەمێک دانیشتم،پاشان پیاوێکی پیر سەرکەوتە سەر پاسەکە،پشتی کەمێک کوڕ بوبۆوە،راستەوخۆ لە شوێنەکەم هەستام.
مامە فەرموو لێرە دابنیشە'هەستام و وام وت'
سوپاس کچەکەم بە زەردەخەنەیەکی پڕ لە میهرەبانی وای وت.
هەر وەک پێشتر چووین بۆ چێشتخانەکەی نزیک قوتابخانە،خواردنەکانیان یەکجار بەلەزەتە"
YOU ARE READING
Sun connections
Romanceپەیوەندییەکانی خۆر چیڕۆکێک باس لە ژیانی کچێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەک خۆر درەوشاوەیە،ئامانجی لە ژیانیدا دڵخۆشبونە باس لە پەیوندی خێزانی،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی دەکات. دروستکردنی هاوڕێ و زەردەخەنەکردن و گەشانەوە وەک خۆر خولیای ئەون، بەلایەوە چێژبەخشە کە...