ئەم هەستانەم خۆشدەوێت چونکە تەنها لەلایەن ئەوەوە بۆم دروست دەبێت"

16 8 4
                                    


Ian's pov"

چەند خولەکێک بەر لە ئێستا لەگەڵ یونسوو لە ناو پاسدا بووین.

لەو کاتەی لەگەڵ هاوڕێکانمان لە قوتابخانە دەهاتینە دەرەوە،بیۆل بە یونسووی وت کە بۆچی بێدەنگە چونکە
ئەو هەرگیز وانییە.

لەسەرەتادا کەمێک دو دڵ بووم بێم بۆ لای،بە دایۆن'م وت بگەڕێتەوە ماڵەوە کارێکم هەیە.

لەشوێنی پاسەکان دانیشتبوو بەتەنیا سەیری قاچەکانی دەکرد،قژە خاوەکەی بەسەر شانیدا هاتبووە خوارەوە.

ئەو ئیتفۆنەکەی پێدام،باشترین بەشی ژیانم ئەو کاتە بوو
کە لەگەڵ ئەودا سەیری خۆرئاوابونمان دەکرد و گوێمان
لە گۆرانی گرت.

هەستم دەکرد کە هێشتا کاریگەری دوێنێی بەسەردا مابێت.

سەرکەوتمە سەر پاسەکەی ئەو،نازانم بۆچی هەرچەندە
ڕێگای ماڵەوەمان جیاوازە،بەڵام ویستم لەلای بم"

یونسوو:ئایا کارێکت هەیە لەم ناوە؟ئەوەندەی بزانم
ڕێگای ماڵەوەت جیاوازە.

ئیان:بەڵێ،دەمویست بێم مریشکەکەی ئێوە بخۆم
*لەو بیانووە*

یونسوو:وایە باشە کەواتە وەرە وە چاکەتەکەشت پێدەدەمەوە وا باشتریشە.

ئیان:بۆچی وا باشترە؟

یونسوو:گەمژە لەوانەیە بەهەڵە لێمان تێبگەن.

ئیان:راست دەکەیت*بە هەڵە تێدەگەن با بگەن*

گەشتینە بەردەم ماڵی یونسوو،بینی دایکی لە چێشتخانەکەیە،بەرەو ژووەرە چووین.

دایکی یونسوو:گەڕایتەوە،بەخێربێیت ئیان،فەرموو دانیشە.

"دایکی یونسوو کەسێکی زۆر میهرەبان و نەرم و نیانە
لەو بڕوایە دام توڕەبوونی زۆر کەم بێت"

ئیان:سوپاس.

یونسوو:دایکە مریشکمان بۆ دانێ منیش ئێستا دەگەڕێمەوە.

دایکی یونسوو:باشە خێرابە.


یونسوو ڕۆیشت،برا بچوکەکەی هات.

یونجوو:بەخێربێیت براکەم.


ئیان:سوپاس*ئەم کوڕە قسەکانی لەخۆی گەورەترە*.



یونسوو گەڕایەوە،چاکەتەکەیشی بەدەستیەوە بوو.


یونسوو:فەرموو هەڵیگرە،سوپاس.



یونجو شێوەی روخساری سەیر بوو،سەیری ئێمەی دەکرد
نزیک بویەوە بە هێواشی بێ ئەوەی دایکی گوێبیست بێت
وتی"ئایا ئێوە ژوا...."


یونسوو:دەمت داخە و بڕۆ ژوورەوە بەر لەوەی لێت بدەم.


یونجو:بەڵام چاکەتەکەی بۆ...

Sun connectionsWhere stories live. Discover now