Ian's pov:
بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەچێت یونسوو بێ هۆشە.
پزیشکەکان ڕۆژانە دێن و پشکنینی بۆ دەکەن.
لەم چەند ڕۆژەدا یەکجار چوومەتە ماڵەوە تەنیا
خۆشۆردنێکی خێرام کردووەو گەرامەتەوە نەخۆشخانە.یونجوو دایکی بەردەوام پێداگریان دەکرد کە لێرە بمێننەوەو من بگەڕێمەوە ماڵەوە،بەڵام نەگەڕامەوە.
شەوەکان لە ژوورەکەی نەدەچومەوە دەرەوە دەستە ساردەکانیم بەبەردەوام گرتبوو.
کچەکان و کوڕەکانیش بەبەردەوامی دەهاتن و
دەگەڕانەوە.مێیڵی و سیونگمینیش بەیانی لە گەشتەکەیاندا دەگەڕێنەوە.
ئێستا کاتژمێر دوازدەی شەوە،لە ژوورەکەی یونسوودام
لەسەر کورسیەکەدا بەدیار رووخسارە بێ جوڵەکەیدام.دەمەوێت گوێم لە دەنگی بێت،قسەم بۆ بکات،زەردەخەنەکەی ببینم.
هەموو شەوێک بەو بیرکردنەوانە دەربارەی ئەو
چاوەکانم لێک دەنێم.~~~~~~~~~
Yoon suh pov:
ئەوەی دەیبینم راستیە؟!ئایا خەون نابینم؟!
یاخود تەنیا خەیاڵ نیە؟پاش ئەوەی چاوەکانم کردەوە،رووخسارە ماندوو
خەوتووەکەی ئیان لە بەرامبەرمەوەیە لەسەر کورسیەکە
خەوی لێکەوتووەو دەستەکانی گرتووم.دەبێت لەکاتی ڕوداوەکەدا ئازارێکی زۆر بەر سەرم نەکەوتبێت تا وام لێهاتبێت خەیاڵ بکەم؟
لەم ژوورە سپیەدا ئەوەی بوونی هەیە ئامێرەکانی نەخۆشخانەن لەگەڵ من و ئەودا"
ئەوەی بیرم دەکەوێتەوە لە ئێستادا تەنیا ئەو ساتەیە
کە دەموچاوم لەنێو دەستەکانی ئیان'دا بوو،وە کە چاوەکانم لێکنا هیوام خواست گەر بژیم یەکەم کەس
ئەوبێت کە بیبینم"دەبێت هیوایەکەم بوبێتە راستی؟!
سەرەتا دەستەکانم جوڵاند واپێدەچێت ماندوو بێت
خەبەری نەبویەوە"یونسوو:ئ..ئیان.
ئیان ڕاچڵەکی بە بینینم دەموچاوی دەگەشایەوە.
ئیان:یونسوو بەهۆش خۆت هاتیتەوە بوەستە دەبێت
پزیشکەکان بهێنم!یونسوو:نامەوێت بڕۆیت و دەمەوێت قسە بکەین.
ئیان:لە ئێستادا تەندروستیت گرینگە،دواتر کاتێکی زۆرمان
دەبێت بۆ قسەکردن.بەخێرایی ڕۆیشت و پزیشکەکانی هێنا.
YOU ARE READING
Sun connections
Roman d'amourپەیوەندییەکانی خۆر چیڕۆکێک باس لە ژیانی کچێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەک خۆر درەوشاوەیە،ئامانجی لە ژیانیدا دڵخۆشبونە باس لە پەیوندی خێزانی،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی دەکات. دروستکردنی هاوڕێ و زەردەخەنەکردن و گەشانەوە وەک خۆر خولیای ئەون، بەلایەوە چێژبەخشە کە...