ئەم پۆڤەی مێیڵی لەلایەن meiliverse خۆیەوە نووسراوە وە بێگومان زۆریش ناوازە و چێژبەخش و کۆمیدیە😭😂🎀"Meili's pov"
کاتژمێر ٦:٠٠ گەیشتمە قوتابخانە،
هێشایش بەتەواوی خۆر هەڵنەهاتووە، چاوەکانم زووتر لە خۆر هەڵدێن، بێزارکەرە بۆم.چەند هەفتەیەک دەبێت کەوا توشی کەم خەوی بووم، بەهۆی زۆری سترێس، تەنانەت هەست بەوە دەکەم کە ژێر چاوەکانم ڕەش هەڵگەڕاون، کە ئەوەیش زیاتر نیگەرانم دەکات.
زۆر شت هەن کە بەڕادەیەک خەمبارم دەکەن بمەوێت تەواوی ژیانم بەتەنها بمێنمەوە، لەهەمان کاتیشدا هەمیشە هاوڕێکانم هەن تاوەکو بەشێکی خەمەکانم لەگەڵیان بەش بکەم، بەتایبەت یونسوو (☆▽☆)
تەنانەت بچووکترین شتیش ڕووبدات بۆ ئەوی باس دەکەم، بەڵام لەم ماوەیەدا هێندە کاتمان نیە کە بەتەنیا گفتووگۆ بکەین.زۆرجار ئەوەی بیری لێدەکەمەوە هاوڕێکانمن، تەنانەت کە لەکاتێکی سەختدام زیاتر دەمەوێت بیر لەوان بکەمەوە، ئەو یادگاریە جوانانەی کە هەمانە، وە هەروەها ئەو ڕۆژە کۆمیدیانەی پێکەوە بەسەرمان بردوون،
یاخود کاتێک وەکو کەسانی پێگەیشتوو لەسەر بابەتێک دەدوێین و ڕێز لە بڕیارەکانی یەکتری دەگرین، بەڵام لەهەمان کاتیشدا کاتێک ئەوان ڕای خۆیان دەڵێن من زۆرترین ڕەخنە دەگرم.لەگەڵ ئەوەیشی دەزانم ڕەفتارێکی هێندە جوان نیە، بەڵام گەر بێدەنگیش بمێنمەوە هەست دەکەم دەخنکێم لەو کاتانەدا.
تەنها لەگەڵ ئەواندا بەو جۆرە نیم، بەڵکو لەگەڵ دەورووبەرم و خێزانەکەیشمدا بەم جۆرەم.
خێزانەکەم بە ڕادەیەکی زۆر ڕقیان لەو ڕەفتارەم دەبێتەوە، یاخود کاتێک بە ڕاستیەوە قسەیەک دەکەم"
زۆر سەیرە، بە جۆرێک وەسفم دەکەن کە من بوونەوەرێکی جیاوازبم لەوان، هیچ هەستێکم نیە، دڵێکی وەک بەردم هەیە، نازانم قسەیەکی باش بدرکێنم، بێڕێزم.
تەنانەت بە هەفتەیش لەگەڵیاندا گفتووگۆیەکی ١٠ خولەکیش ناکەم، کەواتە چۆن دەزانن بەم شێوەیەم؟
بەرەو پۆلەکەم بەڕێ کەوتم، کاتێک ڕۆیشتمە ژوورەوە بینیم سیونگمین لەوێیە و خەوی لێکەوتووە، هەمیشە ئەو زوو دێتە قوتابخانە، هەوڵمدا دەنگ درووست نەکەم و لە شوێنی خۆم دانیشتم، سیونگمین لە پشتی منەوەیە شوێنی دانیشتنەکەی.
کوڕێکی شیرینە، دەتوانم دانی پێدا بنێم کە لە جۆری دڵخوازمە، گرینگی پێدەرە و ڕووخۆشە.
هێشتایش ناتوانم لەبیری بکەم کە دەیزانی من شیرکاڵەک دڵخوازمە:)))))
هەرچۆنێک بێت، قەڵەم و کتێب و دەفتەرم لەسەر مێزەکە دانا تاوەکو کەمێک وانە بخوێنم.
YOU ARE READING
Sun connections
Romanceپەیوەندییەکانی خۆر چیڕۆکێک باس لە ژیانی کچێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەک خۆر درەوشاوەیە،ئامانجی لە ژیانیدا دڵخۆشبونە باس لە پەیوندی خێزانی،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی دەکات. دروستکردنی هاوڕێ و زەردەخەنەکردن و گەشانەوە وەک خۆر خولیای ئەون، بەلایەوە چێژبەخشە کە...