لێکچووی من وئەم کەشەی ئێستا"

44 10 16
                                    

ئەم پارتەیان کەمێک وردە بە سەرنجەوە بیخوێننەوە✨.

Yoon suh pov"

لە ژوورەکەم دانیشتووم،لە کەشەی سیئۆل دەڕوانم
کەمێک پێش ئێستا بارانێکی بەخوڕو بروسک بوو
کە ئەو بروسکە تەواوی سیئۆلی ڕووناک کردبویەوە
لەو کاتەدا ئاسمانەکان پەمەیی بون،هەرچەندە بروسکەکانم پێ جوانە بەڵام ترسم لێی هەیە،وەک هیوایەک دەردەکەوێت لە ناو تاریکیەکی تەواودا.

پاش ئەو بارانە بەخوڕو بروسکە،ئێستا ئاسمانێکی شین
کە کۆمەڵە هەورێکی خەیاڵی لەخۆ گرتووە بەبینی وا هەست دەکەین لە دونیایەکی خەیاڵی دایت بێخەوشی ئاسمان بەدی ناکرێت،وەک ئەوەی هیچ باران و بروسکێک بوونی نەبوبێت و ڕوی نەدابێت،هیچ تاریکیەک و گرمەی بروسکەکان بونی نەبوبێت،هیچ ڕوناکیەک کە ئەو تاریکەی وەک ڕۆژی ڕووناک لێکردبوو بونی نەبوبێت.

بەبینینی بیری خۆمم کەوتەوە کە منیش لەو نێوەندەدام کە توڕەییەکەم وەک تاریکی شەو وایە گریانەکەم وەک دەنگی بروسکەکان وایە هیوا بچوکەکەشم وەک ڕوناکی بروسکەکە وایە.

پاش هەموو ئەو تاریکیە،باش دەبم وەک ئەوەی هیچ شێکی وا بونی نەبوبێت ولە ئارادا نەبوبێت،وەک ئاسمانێکی شین کە چەند هەورێکی خەیاڵی و ڕۆژە درەوشاوەیەکەی لەگەڵدایە وام.

دەتوانم بڵێم ڕەفتارێکی زۆر باشە کە لەمندا هەیە
زۆر کەس کە دەکەونە نێو تاریکیەکە ئەو هیوایە پەمەییە نابینن ناتوانن بەسەریدا زاڵ بن و لێی دەربچن،
بێهیوان لە بروایەدام گەر خۆت باوەڕت هەبێت لەدوایی هەموو دڵتەنگیەک دڵخۆشی هەیە ئەوا بونی دەبێت و بونی هەیە وەک ئەو ڕوناکیە پەمەییە بەڵام خۆت ناتەوێت
بەسەریدا زاڵ ببی و لەو تاریکیە بێیتە دەرەوە.

باش خراپ لەدەستی خۆمان دایە ،دەتوانم ببینم کامە خراپە و کامە باشە بەڵام ئەو بێهیوایی و بێ باوەڕیەی خۆتە کە هەر لەو دۆخە خراپەدا دەبیت،هیچ کەسێک
نایەت و ڕزگارت بکات گەر خۆت نەتەوێت ڕزگارت ببێت
ئەمە ڕاستیە هەمیشە چاوەڕێی ئەوەی یەکێک بێت و دەستت بگرێت و ڕزگارت بکات، بۆچی دەبێت چاوەڕێی مرۆڤەکان بکەیت کە لە خولەکێکدا نازانی چۆن دەگۆڕێن و چیت بەرامبەر دەکەن،بۆچی خۆت ناتوانیت خۆت ڕزگار بکەیت.

هەموو کەس دەزانێت کە مرۆڤ چۆنە، هەر کەسێک بێت
دەگۆڕێ و خراپەت لەبەرامبەردا دەکات،لەپێناوی دڵخۆشی و حەزی خۆیان،بەڵام تۆش وەک گەمژەیەک قبوڵی دەکەیت و هێشتا چاوەڕێی ئەوەی ڕزگارت بکەن و بێن دەستت بگرن و یارمەتیدەرت بن وا دەزانیت هەموو کەس دڵ'ە پاک و باشەکەی تۆی هەیە؟

ژیان بەو گەمژەیی و نەزانیە تا سەر نابێت،بیر لە راستیەکان بکەوە و قبوڵیان بکە،ئەوە قبوڵ بکە کە تاکە کەس دەتوانێت باشترت بکات "خۆتیت"

هەست بە گرینگی خۆت بکە بزانە ڕۆڵی سەرەکی لە ژیانتدا یەک کەسە ئەویش "خۆتیت".

لەنێوە ئەو بیرکردنەوانە دابووم بە بە ئاگادارکردنەوەی
مۆبایلەکەم بەئاگاهاتم کە لە گروپی پۆلەکەمان نامەیەک هاتووە لەلایەن یۆنگ پیل'ەوە وادیارە بەیانی ناتوانێ بێت بۆ قوتابخانە.

Sun connectionsWhere stories live. Discover now