Yoon suh pov:
کات بەبەردەوامی دەڕوات،بیردەکەمەوە بڕوا ناکەم
کە گەیشتمە شەش مانگ خوێندنی کۆلێژ.وا بیرم دەکردەوە کە لە کۆلێژ ماندوو بونت کەمتر
بەڵام نەخێر زۆر زۆریش ماندوو دەبیت.ئەو بەشەی منیش پێویستی بە خوێندن و هەوڵدانی زۆرە
ئەم شەش مانگە فێری زۆربەی کارە سەرەتاییەکان بوم
وە دەرزی لێدان،کانولا دانان،پەستان و شەکرە گرتن،
چاودێریکردنی هەناسەدان،هەندێک نەشتەرگەری بچوک.ئەمانە بەقسە ئاسانە بەڵام کاتێک کە دەیانکەیت ئەستەمن،بیر لەوە دەکەمەوە کە منداڵێک لە ژێردەستم شتێکی بەسەردا هات یاخود نەمتوانی
رزگاری بکەم ئەوکاتە من چی بکەم؟بیر لەوە بکەوە نەتوانیت منداڵێکی بچووک چارەسەر بکەیت چەند هەستێکی ناخۆش و ترسم پێدەدات.
بەڵام لەگەڵ ئەم هەموو بیرکردنەوەو ترسەدا دڵخۆشم
کە چارەسەری منداڵان دەکەم،حەز بە بینینیان دەکەم
دەمەوێت سەرەتا هاوڕێ بم لەگەڵیان ئینجا پزیشک.ئێستایش لەبیرم نەکردووە کە کاتێک بچوک بووم دایکم
بردمی بۆ لای پزیشک ئەم پزیشکە زۆر ڕوو خۆش بوو
ئێستایش رووخساریم لەبەر چاوە دڵنیام گەر بیبینمەوە
ئەوا دەیناسمەوە،چەندە شیرین بوو"دەمەوێت منیش پزیشکێکی وابم هەمیشە لە بیری
منداڵەکاندا بە کەسێکی باش بمێنمەوە.دەتوانن بڕوا بەوە بهێنن شەش مانگە لە کۆلێژدام
هاوڕێیەکی دیاریکراوم نیە؟واتا بەبەردەوامی لەگەڵی دابم،هاوپۆلەکانم تەنیا سڵاویان لێدەکەم گەر لەلاشیان بوەستم زۆر بەکەمی قسە دەکەم تەنیا گوێیان بۆ دەگرم،هیچ ئارەزوێکم نیە کە بمەوێت قسەیان لەگەڵدا بکەم.
بەڵام مۆڕەیشیان لێناکەم،سەیریان ناکەم،گەر بیشیکەم
زەردەخەنەیەکی زۆر زۆر بچوک دەکەم بە ڕویاندا.زۆرجار بە بینینی کۆمەڵەیەک هاوڕێ ڕابردووم بیردەکەوێتەوە کە ڕۆژێک لە ڕۆژانیش منیش بەو شێوەیە بووم،لەگەڵ هاوڕێکانمدا دڵخۆش بووم"
لەهەفتەدا باشترین ڕۆژم هەینی'ە ئەو ڕۆژە پشوو دەدەم
و دەچم بۆ کتێبخانەکە و ماوەیەکی زۆر دەمێنمەوە.لە ئێستادا تاکە هاوڕێم گاوۆن'ە ئەو کوڕەی کەلە
کتێبخانەکەدا کاردەکات،لەگەڵیدا کەمێک وەک پێشتر
رەفتار دەکەم.ئەو دوو ساڵ لە من گەورەترە هەر وەک پێشبینیم بۆی
کردبوو.واتا من بیست ساڵم ئەویش بیست و دوو"
کەسێکی بەوزەیە حەزی بە قسەکردنە زۆر میهرەبانە بە بینینی کەسایەتی پێشتری خۆمم بیر دەکەوێتەوە"
YOU ARE READING
Sun connections
Romanceپەیوەندییەکانی خۆر چیڕۆکێک باس لە ژیانی کچێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەک خۆر درەوشاوەیە،ئامانجی لە ژیانیدا دڵخۆشبونە باس لە پەیوندی خێزانی،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی دەکات. دروستکردنی هاوڕێ و زەردەخەنەکردن و گەشانەوە وەک خۆر خولیای ئەون، بەلایەوە چێژبەخشە کە...