ئاسوودەییە کاتێک کەسێک هەیە گوێ بۆ بۆچوون و هەستەکانت دەگرێ"

11 5 2
                                    

Yoon suh pov"

ئەمڕۆ هەینی'ە و پشووە،تا کاتژمێر ١١:٣٠خولەک لەخەو هەڵنەستام،بەراستی زۆر پێویستم بەخەوتن بوو.



خەوی سەیر سەیرم دەبینی بەڵام بەبیرم دا نایەتەوە،
ئەمە حاڵی منە هەر کاتێک زۆر بخەوم خەونەکانم بیرناکەوێتەوە.



سەیری مۆبایلەکەم کرد سەیری ستۆری هاوڕێکانمم دەکرد،دایۆن وێنەیەکی دوێنێ شەوی دانابوو و نوسیبوی
"شەوێکی زۆر چێژ بەخش بوو،با دووبارەی بکەینەوە''


پاشان قسەیەکی دایۆنم بیرکەوتەوە کە وتی ئیان لەکاتی گریاندا منی بینیوەو لە دڵدانەوەدا باشە،باشە بۆچی هەست دەکەم کەمێک ئیرەیی دەبەم لەکاتێکدا ئێمە تەنها هاوڕێین و ئاشکرایە کە ئیان و دایۆن چەندە لەیەکەوە نزیکن.


دەکرێ هەستم بۆی هەبێت؟



بەڵام قسەیەکیشی راستە ئەو گەمژەیە لە دڵدانەوەدا باشە،تا ئێستا تەنیا ئیرەیم لە کچەکانم کردووە کاتێک لەگەڵ یەکێکی تردا بە نزیکی قسە دەکەن،ئەوان هاوڕێیان زۆر کەمە دەتوانم بڵێم هاوڕێیان نیە'

جارێکیان کچێک هاتوو بیۆل'ی لەباوەش گرتو بردی لەلایەکی تردا قسەیان دەکرد، واڕەفتاری دەکرد کە زۆر لەیەک نزیک بن بەراستی دەمویست لەوکاتەدا ڕێک بیکوژم بەڵام ئەمەم بە دڵ بوو کە  بیۆل هەرکاتێک دەیبینی خۆی لێ بێئاگا دەکرد'

وە کچێکی تریش هەبوو کە خۆی بە نابی'یەوە هەڵواسیبوو،بەبینینی تەواوی وزەم دەڕۆیشت زۆر کەم قسەی دەکرد تەنیا سەیری دەکردین
کاتێک قسەیشی دەکرد بەدەنگی نزم قسەی دەکرد کە تەنیا نابی گوێی لێبێت،وە لێرەدا ڕۆڵی نابی دەبووە پەیامنێر دەبوایە قسەکانی بۆ ئێمە بگوازێتەوە لەکاتێکدا ئەو کچە لەبەرامبەرمان بوو.

وە کچێک هەبوو لە مێیڵی نزیک بوون لە منداڵیەوە لەگەڵ یەکدابوون وەک خزمێکیان لێهاتبوو،واتا مێیڵی تەمەنت منداڵی لەگەڵ ئەودا بەسەربردووە،بەبینینی ئەویش هەموو وزەم دەڕۆیشت ڕقم لێی نەبو بەڵام خۆشیشم نەدەویست،بەهیچ جۆرێک نەدەچووە دڵمەوە.


لەکۆتاییدا گەیشتمە ئەو دەرئەنجامەی کە ئەوان هیچ هاوڕێیەکی تریان نەبێت بۆمن ئاسوودەترە گەرنا لە ئیرەییان دڵ و مێشکم دەوەستێت'


زۆر کەم کەسەکانم لە ژیانمدا پشتگوێ خستووە،بەڵام یەکەمجارم بوو هاوڕێیەک پشتگوێ بکەم کە لەبەر گرینگی پێدانی زۆر،چونکە نائاسودەیی دەکردم بەو ڕەفتارانە،لەهەمان کاتیشدا دڵم پێی دەسوتا و هەرکاتێک دەمبینی ڕووی خۆم وەردەگێڕا و لێی دوردەکەوتمەوە ئەویش بەردەوام هێشتا لێم دوورنەدەکەوتەوە هەندێک کات بیردەکەمەوە کە چۆن توانیومە بەو شێوەیە پشتگوێی بخەم و دڵڕەق بم.


هەندێک جاریش  وابیردەکەمەوە من  هەڵەم بەڵام هەندێک کاتیش نەخێر چونکە نەمدەتوانی هۆکارەکەی پێبڵێم و نەشمدەتوانی وەک پێشتر بم لەگەڵی،کەوایە دەبوایە چیم بکردایە وە گەر لەگەڵ کەسێک ئاسودە نەبویت چۆن هاوڕێیەتیە؟


Sun connectionsWhere stories live. Discover now