ڤۆوت و کۆمێنت لە بیرمەکەن🎀>>
Yoon suh pov"
لە ڕێگادا بووم بۆ قوتابخانە یۆنگ پیل'م بینی بەیەکەوە چووین بۆ ناو
قوتابخانە،یۆنگ پیل کەسێکی بەڕێز و یارمەتیدەرە بۆ هەموو کەسێک وایە.یۆنگ پیل:دەمێکە نەمبینیویت یونسوو.
یونسوو:راست دەکەیت لەیەک پۆلیشداین بەڵام چەند ڕۆژێکە نەمبینیویت.
یۆنگ پیل:ئایا دەزانیت کە دایۆن ئازاد کراوەو بەهۆی گرتەیەک؟
*ئەی گەمژە بیرم چوو بە ئیان بڵێم کە ئەمە بە نهێنی بهێڵێتەوە و کەس نەزانێت کە منم گرتەکەم پیشانی پۆلیس داوە دەبێت بە خێرایی بیدۆزمەوە بەر لەوەی بیدرکێنێ*
یونسوو:بەراست؟ زۆر دڵخۆش بووم بەراستی هەر خۆی دیار بوو کە دایۆن کەسێکی وانیە.
یۆنگ پیل:بەڵێ،بەراستی دەمەوێت بزانم کێ ئەم گرتەیەی تۆمار کردووە.
یونسوو:گرینگ ئەوەیە کە دایۆن ئازاد بوە بۆچی دەتەوێ بزانیت کە کێیە؟!
یۆنگ پیل:بەراستی ناتەوێ بزانیت ئەو کەسە ئازایە کێیە ئەمەی ئەنجام داوە؟
یونسوو:ئمم دەمەوێت بەڵام وادیارە ئەو کەسە دەیەوێت بە نهێنی بیهێڵێتەوە.
یۆنگ پیل:بەڵام بۆچی؟
یونسوو:جا من چۆن بزانم؟
یۆنگ پیل:راستە"بە پێکەنینەوە وتی".
ئیان و دایۆن بەیەکەوە دەهاتن نەمدەزانی چۆن ئاگاداری بکەمەوە.
یۆنگ پیل:ئۆو ئەمە دایۆن و ئیانە با بچین بۆ لایان.
یونسوو: بەڵێ بەڵێ با بچین.
"تکایە با هیچ شتێک نەڵێن دەربارەی دوێنێ"یۆنگ پیل لە پێشدا کەمێک بە خێرایی ڕۆیشت منیش لە دواوەی ئەو بووم"
یۆنگ پیل:چۆنن هاوڕێیان.
ئیان بەسەیری تەماشای دەکردم.
ئیان: سڵاو یۆنگ پیل.
یۆنگ پیل:دایۆن دڵخۆش بووم بەوەی راستیەکان دەرکەوت.
"منیش لە پشت یۆنگ پیل'ەوە بە پەنجەم ئاماژەم بۆ دایۆن و ئیان دەکرد کە بێدەنگ ببن،واپێدەچوو تێگەیشتبن"
دایۆن:سوپاس یۆنگ پیل بە دڵنیاییەوە سوپاس بۆ ئەو کەسەش کە گرتەکەی تۆمار کردبوو.
یۆنگ پیل:کێ بوو کە گرتەکەی تۆمار کردبوو؟
دایۆن:ئەو دەیەوێ کەوا نهێنی بێت.
یۆنگ پیل:ئاساییە گرینگ ئەوەیە تۆ ئێستا لێرەیت.
یۆنگ پیل و ئیان لە پێش ئێمەوە ڕۆیشتن.
YOU ARE READING
Sun connections
Romanceپەیوەندییەکانی خۆر چیڕۆکێک باس لە ژیانی کچێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە وەک خۆر درەوشاوەیە،ئامانجی لە ژیانیدا دڵخۆشبونە باس لە پەیوندی خێزانی،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی دەکات. دروستکردنی هاوڕێ و زەردەخەنەکردن و گەشانەوە وەک خۆر خولیای ئەون، بەلایەوە چێژبەخشە کە...