خۆشەویستیەکەمان دەبوو بەم شێوەیەی لێبێت؟

19 11 0
                                    

Yoon suh pov:

-پاش مانگێک"

کات بە بەردەوامی تێدەپەڕی،دۆخەکە هەر وەک خۆی
بەردەوام دڵخۆشکەرانە بوو،کات بەسەربردن لەگەڵ
خۆشەویستەکەم لەگەڵ هاوڕێکانم،خوێندنی وانەکان
هەندێک کات کاردکردن لەچێشتخانەکە بەڵام لەکاتی
پشوودا ئەم کارانەمان ئەنجام دەدا دەبوایە سەرنجمان
لەسەر کۆتا تاقیکردنەوەکان بێت.


دوێنێ کۆتا تاقیکردنەوەمان کۆتایی پێهات پاش هەفتەیەکی تر ئەنجامەکان وەردەگرینەوە.

هەموومان بەبیرورای خۆمان ئەو کۆلێژە بەدەست دەهێنین کە دەمانەوێت.


سەرەرای ئەم هەموو سترێس و بیرکردنەوانە سەبارەت
بە داهاتوومان،من و ئیان هەمیشە بە قسەی پۆزەتیڤ
یەکترمان هان دەدا،ئەم قسانە زۆر زۆر کاریگەری باشی
هەبوو لەسەرمان.


وە ئەمڕۆ لەدایکبوونی ئیان'ە من و هاوڕێکانم پیلانێکی
بچوکمان داناوە.

ئیان هێشتا وادەزانێت من نازانم کەی لە دایک بووە
بەڵام ئەو لەو ڕۆژەی کە پێی وتم ماڵەوەمان بامی'یان
بۆمن کڕیوە لە ڕۆژی بونمدا بەردەوام لەبیرم دابوو
دەمویست شتێکی بچووک و خنیجیلانەی بۆ بکەین.


لە دایۆنم پرسی ئەویش پێی وتم (٢٥/٥)ە
واتا مانگێک زیاتر دەبێت بیری لێدەکەمەوە.


لەو گروپەی کە هاوڕێکانمی تێدایە،سیونگمین نامەی ناردووە و دەڵێت ئەمڕۆ با بەیەکەوە کۆ ببینەوە.


بێگومان ئەمەش بەشێکە لە پلانەکە.


ئیان:باشە.


هاوڕێکانی تریشم رازین بێنە دەرەوە ئەوانیش دەبێت
لەم ساتەدا لەگەڵمان بن.



نامەم بۆ ئیان ناردوو پێم وت ئەو جلە هاوشێوە بپۆشێت
کە کڕیمان.

ئیان:باشە،وە پەلەمەکە من دێم بە دواتدا.

یونسوو:باشە.



جلەکانم پۆشی،ئەم جارە پێشەوەی قژم خستبووە
ژێر گوێچکەکانم،وە بەشەی پشتەوەم شەپۆڵیەکم
تێیدا دروست کردبوو.

زۆر بەپەرۆشی چومە خوارەوە.


دایکم:دووبارە ئەمڕۆ ئیان دەبینیت!؟



یونسوو:بەڵێ دایکە ئەمڕۆ من و هاوڕێکانم سوپرایزمان
بۆ کردووە ڕۆژی لەدایکبونیەتی.




دایکم:ئای خوایە دەبوایە زووتر بتگوتبام شتێکم بۆی ئامادە دەکرد،پیرۆز بایی منی پێ بگەیەنە.




یونسوو:هەرخۆی من هەموو شتێکم کردووە پیرۆزباییەکەت بەسە.

ماوەیەک دەبێت ماڵەوەشمان دەزانن لە ژواندم لەگەڵ ئیان،دایکم دڵخۆش بوو بەوەی ئەم کورەی ژوانی لەگەڵدا
دەبەستم ئیان'ە بەردەوام دەڵێت کوڕێکی بەڕێز و باشە.


Sun connectionsWhere stories live. Discover now