ئێستا یونسووێکی نوێ بونی هەیە،زۆر جیاوازتر لە پێشتر..

13 5 2
                                    

Ian's pov:

جیابوونەوە وا بەسەر مرۆڤدا دەهێنێت؟



هەرگیز لە ژیانمدا بەو شێوەیە ئازارم نەچەشتووە
مێشکم ئەو قسانەی یونسوو قبوڵ ناکات،ئێستا
پەشیمانم لەوەی کە بەو شێویە قسەم لەگەڵدا
کرد.


بەڵام دەبوایە چیم بکردیە؟ئەو شێوازە قسەکردنەی
تەواو ئازاری دام.


خۆشەویستی پێشووم خیانەتی لێکردم بەقەد ئێستا ئازاری نەدام.



بۆچی وای لەگەڵدا کردم،بۆچی دەبوو وابکات،ئەی دەبێت بۆ ساتێکیش بێت هەستی بۆم هەبووبێت؟


لەلایەکی مێشکمدا ناتوانم ئەو قسانەی یونسوو قبوڵ بکەم،لەلایەکی تریش باوەڕی پێدەکەم"


نازانم کەوتوومەتە چ حاڵەتێک،ئەوەندە دەزانم وێرانم نازانم چی بکەم.

چاوم کەوتە سەر ئەو وێنەیەی کە لە ژوورەکەم داوە کە خۆم یونسوو'ە،بەخێرایی چووم و وێنەکەم لەسەر مێزەکە لادا.

ویستم پارچەی بکەم بەڵام نەمتوانی،بۆچی ناتوانم
ئەو بەشێوەیە بوو لەگەڵمدا ئێستاش من هەستم بۆی هەیە؟


وێنەکە لەناو دەستمدا بوو،دەستیشم لەسەر زەویەکە فرمێسکەکانم دەسڕی.


لەوکاتەدا بام هاتە لام لێم تێدەگەیشت کە چەندە خەمێکی گەورەم هەیە.



بەردەوام خۆی لێ نزیک دەکردمەوە.




ئیان:بامی دەتوانی هەستم پێبکەیت کە دڵم چەند
ئازاری هەیە؟تۆ دەتوانیت بڕوا بکەیت کە یونسوو
کەسێکی ساختە بوو؟


بامی سەیرم دەکات و منیش دەستم بەسەریدا دەهێنم'



دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا هەموو شتێک ئاسایی بوو،ئەو لێرەبوو لەگەڵ ئێمەدا دڵخۆش بووین،سەیرم بکە ئێستاکە چەندە ڕووخاوم.


هیچی تر ئەو زەردەخەنانە نابینم کە وای دەکرد منیش
دڵخۆش بم و پێبکەنم،هیچی تر تیشکەکانی ئەو بونی
نامێنێت،بەڵام ئەو پێویستی بە کەسێک بوو بدرەوشێتەوە
بۆی ئێستا چیدەکات؟


ئەو نامەیەم بیرکەوتەوە کە بۆی نوسیبووم داوای لێکردم
کە لە بارودۆخێکی ناخۆش بووم بیخوێنمەوە.




وەک گەمژەیەک نامەکەم هێناو وشە بە وشەکانم دەخوێندەوە،بەڵام ئەمە خراپترم دەکات.


گەر بەراستی منی خۆشنەویستبێت ئەم قسانە چیە؟
چۆن توانیویەتی بە درۆ ئەم قسانە بنوسێت؟


من ئەو کەسەم وام لێکردووە هەست بکات کە زیادەیەک نەبێت و هەست بە تەواوی خۆی بکات.


ئەی ئێستا چی دەبێت بارودۆخی چۆن بێت؟


خۆم حاڵم وێرانە و لەخەمی ئەودام،ئایا ئەمەیە خۆشەویستی؟


Sun connectionsWhere stories live. Discover now