part 1

4.5K 318 36
                                    

تەمەمەنی سیرا: پێنج ساڵ

ئەو کچە بچوکە بەجلە سپیە دیێژەکەیەوە وەستابوو تەماشای دایکی دەکرد کە چەندە دڵخۆشە چونکە دووگیانەو منداڵی دەبێت

پرچێکی ڕەش ی درێژ لەگەڵ دووچاوی ڕەش، زۆر بەشێوەیەکی سەیر تەماشای دەکرد

" سیرا کچەکەم هیچ دڵخۆشنیت کە دایکت منداڵی نوێی دەبێت؟! "

باوکی کەمێک بەدڵتەنگیەوە لێی پرسی کاتێک تەماشاکردنە سەیرەکانی کچەکەی بینی بۆ دایکی

سیرا هیچی وەڵام نەدایەو تەنها سەری جوڵاندەوە بەنەخێر

دایکی دەستی کردە سەر سکی خۆیو خەندەیەکی گەورەی کرد کە هەموو دانەکانی دەرکەوتن و بەدەستی ئاماژەی

بۆ سیرا کرد کە بچێتە لای

" وەرە ئەو لێرەیە، دەستی لێبە تۆ دادەی ئەوی! "

دایکی پێی وت، ئەویش کەم کم لەسەر خۆ نزیک بوویەوە دەستی خستە سەر سکی دایکی کەهێشتا هیچ گەورە نەبوو

زەردە خەنەیەک هاتە سەر لێوی سیرا
و وتی...

" ئەو لەوێییە دایکە؟! "

" بەڵێ براکەی تۆ لەوێییە! "

دایکی زۆر بەدڵخۆشیەوە وتی..
باوکی کە لەهەمان ژوو لەتەنیشتیان لەسەر مێزەکە دانیشتبوو خەرکیی چا خواردنەوە بوو وتی...

" ئۆی خۆشەیستەکەم تۆ چۆن دەزانی کە کوڕە ؟ تۆ هێشتا تەنها لەیەکەم مانگدای! "


دەستی خستە سەر سکی

" تەنها هەستم کرد! "


دیسانەوە بینی سیرا بەهەمان شێوە تەماشای سکی دایکی دەکات، کەمێک سەری بەرز کردەوە و تەماشایەکی دایکی کرد و وتی...

" بەڵام دایکە ئەو منداڵە چۆن چووە ئەوێ؟ منداڵ چۆن دروست دەبێت؟! "

..
..
..
..

192 وشە 😕

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن