لەتاریکایی شەودا لەناو ئەو دارستانە تەنها دەنگی سیسرکەی شەو دێت لەناو ئەو ژوورە بچوکە لەسەر کورسیەکە بەستراوەتەوە چاوەکانی بەهێواشی کردەوە کاتێک هەستی بەهەندێک دەنگە دەنگ کرد دەرگاکە کرایەوە
هاتە ژوورەوە بزەکەی سەر لێوی دڵخۆشی کاتێک ئاوا بەبێهێزی و لاوازی بینی جەستەی شوێنەواری ئەشکەنجەدانی پێوە دیارە
هاتە پێشی بەدەنگێکی پڕ گاڵتە جاڕیەوە وتی..
" کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت ؟! "
جیمین بزەیەکی کرد و بەبێ گوێدان ڕووی لەولاوە کرد هیچ وەڵامێکی نەدایەوە تاوەکو جۆنگکوک هات و لەپێشی دانیشت
کردیە چەناگەی و بەهێزەوە وای لێی کرد تەماشای بکات" تۆ باجی ئەوە دەدەیت کەدەستت لەهاوسەرەکەی من دا، هێشتا هیچم بەسەر نەهێناوی ! "
جیمین دەستی کردە پێکەنین بەدەنگێکی پڕ ڕقەوە وتی
" ئێستا تۆ هەست دەکەیت کە چۆنە کاتێک دەست لەهاوسەری کەسی دیکە دەدەیت
ئەو هەستەت ... ؟! "تەواوی نەکرد جۆنگکوک بۆکسێکی پێی کێشا دوای ئەوە هەستاو بۆکسێکی دیکەی کێشا بەناوسکی خوێن لەدەم و لوتی هێنایە خوارەوە
بەدەنگێکی ترسناکەوە دوای ئەوە قسەی کرد" بێدەنگ بە!! تۆ بەکێ دەڵێی هاوسەرت ؟!! "
جیمین خۆی کۆکردەوەو بەدەنگێکی نزمەوە قسەی کرد
" ئەو هێشتا هەر منی دەوێ من ئەوەم لەچاوەکانی بینی پێم وابێ تۆش ئەوەت بینی
ئەی تۆ نەبووی کامێراکانت هاک کرد ؟! "وەکو ئەوەی خەڵوزی سەر ئاگر بخەیتە ناو دڵی جۆنگکوک وشەکانی جیمین بەوشێوەیە بۆی کاریگەری بوو خێرا یاخەی گرت و بەدەنگێکی بەرزەوە هاواری کردە سەری
" دەتکوژم کورە سوێند بێت دەتکوژم بەڵام لەپێناوی یوجین ئێستا وازت لێ دێنم ! "
لەیاخەکەی بەکورسیەکەوە بەرزی کردەوە تەنانەت ئەگەر دەست و پێیەکانیشی بکاتەوە هیچی لەدەست نایە چونکەجیمین بۆماوەی هەفتەیەک بێ خواردن ماوە لەشوێنێکی سارد هەموو هێزی لەدەست داوە
أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romansaبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...