part 47

1.1K 144 173
                                    

کاتژمێر 3:00 pm

هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی باوێشکی دا کچەکەی بوتڵێک شیری بەدەستەوەیە خەریکە دەی خواتەوە

تەماشای کاتژمێری کرد، جۆنگکوک لە دوێنێ شەوەوە نەگەڕاوەتەوە هیچ گوێی پێنادا بەڵام هەر بەڕاستی دەبیت خەریکی چی بووبێت ئەو هەموو کاتە

خەندەیەک کەوتە سەر لێوی کاتێک هەرلەناکاو هەرلەخۆیەوە تایهیۆنگی بیر کەوتەوە موبایلەکەی بە هەڵگرت هەرچەندە دوو دڵ بوو نازانێت دەبێت چی بڵێت بەڵام دەیەوێ لەگەڵی بدوێ
دەستی ناوە پەیوەندی دوای ماوەیەک هەڵیگرت

" یوجین! "

گوێی لە دەنگی بوو کە بەقوڵترین شێوە ناوی دەهێنا، وەکو ئەوەی ناوی شتێکی بەنرخ بهێنێت

" ئێ...! "

لەوێ بێدەنگ بوو چونکە هیچی بۆنەوتراو تەنانەت خۆشی هۆکاری پەیوەندیەکەی نازانێ

" بەڵێ گوێم لێتە! "

" تایهیۆنگ..ئەوا...ئەوا من دەمەوێ تۆ ببینم...باسی شتێکت لەگەڵ دەکەم! "

بێدەنگ چاوەکانی کردەوە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی وەڵامی بوو تەنانەت هەناسەشی لەخۆی بڕیبوو

" بەدڵنیایەوە بایەکتر ببینین لە....هەرکات تۆ بتەوێ! "

بەدڵخۆشیەوە وتی، یوجین هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی...ئیسراحەتی بەخۆی داو دەستی کردەوە بە هەناسەدان

" هەر ئێستا ئەگەر دەتوانی! "

" بەڵێ، هیچ کارێک لەپێشم نییە! "

" باشە دەتبینمەوە! "

پەیوەندیەکەی داخست کەمێک وەستا و دوای ئەوە وەکو شێت دەستی هێنای پرچی خۆی بەناوی ژوورەکەدا هات و ڕۆشت بەدەنگی بەرزەوە دەی وت...

" آخ ئێستا من بڕۆم بۆلای باسی چی لەگەڵی بکەم، چی پێی بڵێم...کە بیرم کردووی ویستومە بووبیم؟! "

لەوکاتە وەستا تەنها لو کاتە هەستی کرد کە چەندە دڵی خێرا لێی دەدا گۆناکانی سور هەڵگەڕانەوە

" جیززز مەگەر ئەو منی خۆشناوێ؟ کەوایە ئەگەر پێی بڵێم بیریم کردووە دەبێت دڵخۆش بێت! "

.....

دەستی لەسەر چاوەکانی دانابوو بەهیلاکی تەنانەت بۆ چرکە ساتێکیش چاوکانی بەر خەو نەکەوتوون لەوکاتەوەی هەواڵی دایکی زانی تەواوی کاتەکە تەنها بیری لەکارەکانی خۆی دەکردەوە ، لەهەڵەکانی و ڕەفتارە خراپ و بێ هەست و نامرۆڤایەتیەکانی چۆن بەهەموو جۆرێک خۆی فەرامۆش کردبوو لەناو چاڵێکی زۆر قووڵ
ئێستاش وەکو ئەوەی کەسێک زلەیەکی لێدابێت بەوجۆرە ئاگای هاتەوە

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن