یوجین....
ئەوا ڕۆژێکی نوێ هات نازانم چی چاوەڕوانم دەکات، دوێنێ ئەو شێتە بە توڕەی ڕۆشت ودەرگەکەی بە هێزەوە پێوە دا دوای ئەوەی یەک تەن هەڕەشەی فڕێ دا کە تۆڵە لە تایهیۆنگ بکاتەوە بۆ حەشاردانی من
هیوادارم تایهیۆنگ باش بێت، ئەو کوڕە پێش ئەوەی من بمرم لەنێو ڕوبارەکە دەریهێنام و هێنامی بۆ ئێرە، پلانی تای ئەوە بوو کە لێرە بمێنمەو تاوەکو ئەو جۆنگکوکی نەفرەتییە من لەبیر دەکات یاخود لەگەڵ جیمین ڕابکەین ، بەڵام بەڕاستی ئەو کە ماوەی ئەم هەموو ساڵە منی لەبیر نەکرد چۆن من لەبیر دەکات بەم ماوە کورتە
من دەزانم کە لە منداڵیەوە ئەو دەناسم دەزانم منیخۆشویست بەڵام شتی زۆر بیرم ناکەوێتەوا یادەوەرییەکانم لاواز بوو بەهۆی ئەو ڕووداوەی کە ڕووی دا
هەستەکەم نەفرەتم لێکراوە نەفرەتەکەمیش جۆنگکوکە
بەڵام خۆی هەر ئاشکرا بووم، کەواتە بۆچی هێشتا لێرەم، بۆچی نەچم بۆلای جیمینی...لەکاتی بیرکردنەوەکانم گوێم لەدەنگی دەرگە بوو، ترس و موچرکە لەهەموو لاوە هێرشی بردە سەرم، لەو کاتەی ڕۆشتووە من هەر خەیاڵ دەکەم دەنگی دەرگە دێت و ئەوەبەڵام ئەم جارەیان شێوەی لە خەیاڵ ناچێ، ئەوە بەڕاستی دەنگی دەرگەیە، بەترسەوە چومە خوارەوە بۆ چێشتخانە دەستم بەر تاوەیەک کەوت و بەرەو دەرگە ڕۆشتم
" کێیە ؟! "
تاوەکەم بەرز کردەوەو بەدەنگێکی بەرزەوە پرسیارم لێ کرد لەکاتێکدا دەستم خستەسەر کیلۆنی دەرگاکە ئامادەبووم بۆ کردنەوەی
" یوجین ئەوە منم ! "
دەنگی تایهیۆنگ وای لێم کرد دڵنەوابم دەرگەکەم کردەوە، بۆماوەیەک سەیرێکمی کرد ، دەستی کرد بە پێکەنین
" هێی بۆچی پێدەکەنی ؟! "
" دەڵێی لە پۆپجیەوە دەرچووی ! "
" هەر بەڕاست تۆ نازانی من چەندەترساوم، هەموو سات بیر دەکەمەوە دەڵێم ئێستەدێت و منداڵەکەم دەکوژێ،ئەو بەڕاستی من دەترسێنێ ! "
کاتێک وام وت یەکسەر باوەشی پیاکردم و منیش خێرا باوەشم پیاکردەوە، تایهیۆنگ ئەو برایە یە کە هەموو کچێک ئاواتی بۆ دەخوازێ، کەسێکی گەرم و بە ویژدان
" تای تای ئەوە چییە بە دەستەوە ؟! "
" دەزانم زۆر حەزت بە موچیە بۆیە بۆم هێنای ! "
أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romansaبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...