part 6

2.4K 284 11
                                        




دوای زیاتر لە سێ مانگ گەڕایەوە ئەو شوێنە، ئەو ماڵەی کەزۆر بیری کردووە ، ئەو ماڵەی کە خۆشترین ڕۆژەکای ژیانی تێدا لەگەڵ یوجین بەسەر برد، وەهەروەها ناخۆشترین ڕۆژەکانیش بەداخەوە...دەرگەی ماڵەکەی کردەوەو چووە ژوورەو

هەموو یادەوەرییەکانی بیر کەوتەوە دەنگی ئەو لەهەموو شوێنێکە ، پێکەنینەکانی هەموو سوچێکی ئەو ماڵەی گرتۆتەوە، هەر لەبەر ئەوە بوو نەیتوانی دوای ئەو لێی بمێنێتەو

" گایانەکەم تۆ گەڕایتەوە ؟! "

گوێی لەو دەنگە بوو کە دەی زانی تەنها خەیاڵ دەکات بەڵام ناخی هەژاند ، لەر چی دەبێ ئەم ژیانە هێندە بێ بەزەیی بێ هەموو کەسە خۆشەویستەکانمان لێ ببا

سەیرێکی هەموو ژورەکانی کرد ، ناوماڵەکان وەکو جاران نەماون زۆر تاریکن تەنانەت لەدوای کردنەوەی ڕووناکییەکانیش چونکە دموچاوی هاوسەرەکەی ئەو ناوەی ڕۆشن کردبووەوە بە پێکەنینەکانی

دڵی گوشاردی کاتێک لەپێش ژووری نوستنەکەیان وەستا ، دڵی بەخراپی لێی دەدا ، دەرگاکەی کردەوە چوە ژورەوە ، ڕێک وەکو کۆتا جار کەجێی هێشتبوو نزیک بووەوە لە سیسەمەکە

دەستی هێنا بەسەریدا ، بەسەر ئەو لایەی کە ئەو لێی دەنوست بەسەختی فرمێسکەکانی هاتنە خوارەوە کە هەر فرمێسکێک باسی ئازارێک دەکات

" تۆ لەکوێی ها ؟ چیدەکەی ئێستا ، ئاخ ئەگەر دەزانی چی لەناو دڵم دەگوزەرێ ئێستا، تۆ چۆن توانیت ئەو کارە بکەی بێ ئەوەی بیر لەمن بکەیتەو ؟! "

.....


بەترس و لەرزەوە چووە دواوە چەند هەنگاوێک بەهێواشی ئەویش لەشوێنی خۆی وەستاوە ماق سەیری دەکات هەستەکات ئەوە خۆی نییە ڕۆحەکەیەتی

سەیرێکی کرد کە بینی بان و خوارێکی پەمەی پانی لەبەرە ، هەنگاوی نا بەرەوە لای

" یوجین، ئەوە هەر بەڕاستی تۆی؟! "

" بڕۆ لێرە،نزیک مەبەوە ، هەموو ئەوانە بەهۆی تۆوە ڕویاندا، ئەوانە بۆتۆ بەس نەبوون ؟! "

بەترسەوە وتی، بەڵام جۆنگکوک دەموچاوی زۆر تورە کرد وەکو ئەوە بێ شتێکی بیر کەوتەوە

" کەواتە، ئەوە نهێنیەکە بوو کە تایهیۆنگ دەی شاردەوە نەی دەویست ئێمە..یاخود من نەی دەویست من پێی بزانم ! "

کە وای وت یوجین هەناسەی سەخت بوو، چونکە ئەو لەگەڵ هەموو وشەیەکدا زیاتر هەنگاوی دەنا بەرەو لای
تا لێی نزیک بویەوەو، ڕێک لەبەرامبەری وەستا

closed hearts ✅قصص لتهوسّ بها. اكتشف الآن