part 44

1K 153 117
                                    

yujin....

بەو ناوەدا سوڕم دەخواردەوە تاوەکو لەسەر پێکانەکان چوومە سەرەوە خۆمم لەناو قەبرستانەکانا بینیەوە لەجەوێکی ترسناکدا  تەماشای ئاسمانم کرد بینیم وا خۆر هەڵدێت و خەریکە تاریکایی دەردەکەوێ

بەرەو پێشەوە بەڕێ کەوتم خانوویەکی کۆن لەسەر ڕێگاکەم بوو دەرگاکانی کرابوونەوە هەمووی ئەوانەی سەرەوە و ئەوانەی خوارەوەش
هەندێک لە پەنجەرەکانی جامەکانی شکابوون

بەرەو ڕووی چووم کە گەیشتمە لای پەنجەرەکە چاوەکانم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی داخست کاتێک هەندێ شت بەرەو ڕوم هاتن

کاتێک کردیانمەوە بینیم ڕوخسارم و جلەکانم پرشی خوێن گرتوویانیەوە

تەمشایەکی ناوەوەم کرد لەترسا چوومە دواە سەرم بەخێرایی و چەند جارێک لەقاندەوە بە نەخێر کاتێک بینیم پیاوێک لەسەر کورسیەک بەستراوەتەوە وگیانی هەمووی بووە بەخوێن و جۆنگگوک دەمانچەکەی ڕوو لێی کردە

دەستەکانم خستە سەر هەردوو گوێم و هاوارم کرد

" نەخێر!!!! "

چاوەکانم کردەوە خۆمم لەناو ژورێک بینیەوە بەڵام چی ڕودەات کەمێک پێش ئێستامەگەر لەناو قەبرستانەکان نەبووم ؟؟

تەماشای خوارەوەم دەکرد تاوەکو پێڵاوێکی ڕەشم لە پێشم بینی لەترسا بەرەو دواوە داپەڕیم کاتێک سەرم بەرز کردەوە و کوڕە پرچ درێژم بینی لەپێشما
بەشێوەیەکی ترسناک لێم نزیک بوویەوە

لەناکاو دەنگی تەقەهات زۆر نزیک بوو  هەردوو چاوەکانم تائەو پەڕی کردەوە و بەرەو دەنگەکە ڕام کرد بینیم

جیمین لەزەوی کەوتووە و خوێنی ڕژاوە لە زەویەکەدا
منیش هەرلەوێ کاتێک ئەو دیمەنەم بینی ڕێک کەوتمە زەوی هەموو دونیا تاریک هەڵگەڕا 

هەستام لەخەو بەترسەوە هاوارم کرد بینیم لەسەر سیسەمێک نوستوم و گەرمکەرەوەش کار دەگات

" یوجین !! چی بوو تۆباشی ؟! "

تایهیۆنگ هاتە ژوورەوە و بەرەو لام

"  من...من چی بوو جیمین چی لێ بەسەر هات ؟؟ من چەندێک دەبێت
نوستوم ؟! "

خەو دیسانەوە هەموو ئەوانە خەون هیچی تر

" ئەو نزیکەی چوار کاتژمێر لەناو ژووری نەشتەرگەری بوو گولەکە ڕێک لەنزیک دڵی لێی دابوو
بەداخەوە بارودۆخی هیچ باش نییە ! "

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن