جیمین....بەیانی زوو لەماڵەوە چوومە دەرەوە بۆئەوەی نان بکڕم چونکە لەماڵەوە نەمابوو ، جلێکی زستانەی گەرمم لەبەر کردبوو بەشێوەیەک کەشەکە سارد بوو کە دوکەڵ لە لوتم و دەمم دەهاتە دەرەو
کەبەڕێوە بووم دوو پیاوم بینی لەپاڵی دارێکدا وەستابوون قسەیان دەکرد هەردووکیان جلی ئاساییان لەبەر بوو
گوێم نەدایێ ڕۆشتم، بەڵام...
بوەستە...
رووم کردەوە لێییان دیسانەوە یەکێک لەو پیاوانە کاتێک چووم بۆ بنکە بۆ دۆسیەکەی یوجین ئەو پۆلیس بوو لەوێ
دڵینام ! چی دەکات لێرە ؟بەڵام بۆچی من شڵەژاوم نابێ زیاتر بوەستم دەبێ برۆم بەرلەوەی چاوی بکەوێتە سەرم
....
یوجین ....
کاتێک بەخەبەر هاتم بینیم خزمەتکارەکان خەریکی پاککردنەوەی ژوورەکەمن زۆر،سەیرە چونکە ژوورەکە خۆی پاکە پێویست بەپاککردنەوەی ناکات
یەکێکیان سینیەک خواردنی پێ بوو بەڕومدا خەندەیەکی کرد لە سەر سیسەمەکە دای نا
" خاتوونەکەم ئەگەر ناتوانی بەدەستی خۆت خواردن بخۆیت ئەوا من هەم ! "
" زۆر سوپاس دەتوانم ! "
لەدوێنێوە لێرەم بەڵام تەنها بۆماوەیەکی کەم نەبێت ئەو کورەم نەبینیوە ڕۆشت و دوای ئەوە نازانم چی لێی هات پێم وا بێت شەویش نەگەڕایەوە
" جۆنگکوک لەکوێییە ؟! "
" لە کۆمپانیایە خاتوون ! "
خزمەتکارەکە وەڵامی دایەوا هەست بەخراپی دەکەم کچێکی لەم تەمەنە ئێستا دەبوو خەریکی ژیانی تایبەتی خۆی بێت کەچی ناچارە خزمەتکاری دەکات
" تۆ ناوت چییە ؟! "
پرسیارم لێی کرد
" یۆن چۆی یۆن خانمەکەم ! "
" تۆ ناوێکی زۆر خۆشت هەیە وە تۆ زۆر جوانی ! "
وام پێی وت شەرمی کرد و سەری خستە خوارەوە دەنگی دەرگە هات جۆنگکوک هاتە ژوورەوە زۆر هیلاک دیار بوو لەسەر سیسەمەکە لام دانیشت
خزمەتکارەکان خۆیان چوونە دەرەوە
" یوجینی داوای لێبوردن دەکەم کە دوێنێ لات نەبووم، بەڵام زۆر کارم هەبوو لە کۆمپانیا ! "

أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romantizmبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...