یوجین...لەناو چێشت خانەکە بووم خەریکی خواردنم بۆ جۆنگکووک ئامادە دەکرد چونکە هێشتا نەخۆشە و دەبێ سوپ بخوات بۆ ئەوەی باش بێتەوە
گوێم لە دەنگی تڵپەو شکاندن هات لە سەرەوە خێرا رام کرد بۆ لای بینیم گۆزەی گوڵەکەی شکاندووە و خۆشی وەستاوە کاتێ بەری کردە لامەوە بەتورەیەوە
دیارە هاتۆتەوە هۆش خۆی بەڵام چی پێویست بە توڕە بوون دەکات
" جۆنگکووک ! "
" یوجین کاغەزەکە لە کوێیە ؟! "
بە تورەیەوە بەرەوە پێشەوە بۆ لام هات
" نازان..! "
" درۆ مەکە چیت لە کاغەزەکە کردووە ؟! "
قسەکەی پێم بری بە هاوارەوە کەمێک پێش ئێستا وەکو منداڵێک باوەشی پیا دەکردم لەناکاو گەرایەوە بۆ دڕندەکەی جاران
من بەراستی ترس گرتمی چونکە دانەکانی بەتوندی دە جیراندە یەکدا
" دڕاندم و..فرێم دا ! "
پێم وت بەلا لێویەوە بزەیەکی کرد بە شێوەیەکی ترسناک و هەردوو شانمی گرت و قسەی کرد
" تۆ دەزانی بە هۆی ئەو کارەتەوە پێدەچێ من ناچار بم ئەم جارەیان دەستم بەخوێنی ئەو هاوسەرە گەمژەیەت پیس بکەم ؟! "
چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک، دیسانەوە، ناتوانێ هەرگیز کوشتنی جیمین لەبیر بکات، هەموو کاتێک هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر باباتەکە وا بروات پێدەچێ ڕۆژێک ئەوە ببێت بە ڕاستی
لێم دوور کەوتەوەو بە شیوەیەکی سەیر تەماشامی کرد من سەیری خوارەوەم دەکرد، لەسەر جێگاکەی دانیشت
" هاتیت بۆ ئێرە بە درۆوە گرنگیت بەمن دا بۆ ئەوەی کاغەزەکە بە دەست بهێنی ! "
...
لەنێوان مێزەکاندا هاتوچۆی دەکرد و داواکارییەکانی دادەنا چاوێکی گڕدا بەو ناوە بە هیوای ئەوەی بیبینێ بەڵام بێهیوا بوو کاتێک لە هیچ شوێنێک دیاری نابوو
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
" دوای ئەوەی زانی کە من لێرە کار دەکەم هەرگیز نایەت چیتر ! "
زۆر بە دڵتەنگیەوە وتی
" وێسکی ! "
أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romanceبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...