part 2

3.1K 343 7
                                    

یوجین...

چەند ڕۆژێک بەسەر ئەو ڕوداوانە تێپەڕی
جیمین هاتەوە ، هاتنەوەی ئەو زۆر منی دڵخۆش کرد
هەستەکەم باڵم بۆ دروست بووە دەمەوێ بفرم

لەلایەکیشەوە زۆر دڵتەنگم ، ویژدانم ئازارم دەدا
هەست کردنم بەوەی کە خیانەتم لە جیمین
کردووە وازم لێ ناهێنێ ، هەرچەندە تاوانیشم نییە

جگە لەوەی ناتوانم هیچ شتێکی پێ بڵێم
ئەگەر بزانێ ئەو کورە دەست درێژی کردۆتەسەرم
قیامەت هەڵدەستێ لەگەڵ ئەوەی کە دەڕوخێ

هەستم کرد کەسێک لەدواوە باوەشی پێم کرد
کاتێ کە خیاڵم رۆشتبوو
پشتی ملمی ماچ کردو زۆر بە خۆشەویستیەوە
وتی...

" گیانەکەم بیری بۆ کوێ ڕۆشتووە ؟ ئایا
منی لێم ؟! "

" ئەگەر تۆی لێ نەبی دەبێ کێی لێ
بێ گیانەکەم ؟! "

زۆر بەراستم بوو خەیاڵم هەمیشە ئەوە
نازانم چی بەسەر ژیانم دێ ئەگەر ئەوی لێ نەبێ
وەکو کڵپەی ئاگری دۆزەخ خۆشم دەوێ
هەرگیز وازی لێ ناهێنم
من لەپێناوی تۆ ئەگەر پێویست بکا بەسەر ئاگردا
دەڕۆم کێشەم نییە
بەڵام تکایە تۆ واز لەمن مەهێنە گەر راستیە کانت
زانی ، ڕێگەم پێ بە بۆتی رونکەمەوە

بەتوندی باوەشی پیاکردمو ماچی سەرمی
کرد

" تۆ نازانی ئەم چەند ڕۆژە دوری چەندە
ناخۆش بوو بۆ من ! "

لەناکاو گوێمان لەدەنگی پێکەنین هات
کەبینمان کچەکەمان زۆر بە دڵخۆشی بەرەو
باوکی رادەکات هاوار دەکا

" باوکە ، باوکە !! "

خۆی فڕێ دایە باوەشی ئەویش هەڵیگرت و
دەستیکردە ماچ کردنی هەندێ جاریش گازی لێدەگرت
یوسینیش ئەوەی زۆر بەدڵ بوو

.
.
.

" ئەرێ ئەوە چییەتی ؟! "

پرسیاری کرد کاتێک بینی جۆنگکوک بۆ ماوەیەکی
زۆرە بیری رۆشتوەو دڵتەنگ دیارە

" ئحم ئەو کچەت بیر هاتەوە ئەوەی دوا ناوەندی
کە جۆنگکوک ئاشقی بوو ؟! "

" ئااا ئەو کچەی کە سێ ساڵ لە جۆنگکوک
گەورەتر بوو ٫ ناوی چی بوو ؟! "

" لی یوجین...ئەو کچە بینیویەتی
کاتێک جۆنگکوک ئەو پیاوەی کوشتووە داوای
لەسەری تۆمارکرد ! "

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن