part 17

1.4K 211 78
                                    

کەمێک چاوەکانی کردەوە بەکزی دیسانەوە دایانی خستەوە بەهەستێکی زۆر ناخۆش و ئازارەوە خێرا هەناسەی دەدا ، جەستەی قورس بە هێواشی دەستی خۆی هەڵگرت خستیە سەر سکی

بەتەواوەتی فلاتە

خێرا چاوەکانی کردەوە بینی سکی زۆر ئاساییە دەستی کردە گریان و هاوار کردن

" منداڵەکەم !!! منداڵەکەم !!! خوالەناوت با هەمووی هەڵەی تۆیە جۆنگکوک هەی نامرۆڤ !!! "

بەدەنگێکی بەرز قسەی دەکرد پزیشکەکان هاتنە ژوورەوە بۆ هێور کردنەوەی ئەویش لە پێش دەرگە وەستابوو گوێی لە هاوارەکانی دەگرد بەبێ گوێدان

" تکایە هێور بەوە منداڵەکەت بە نەشتەرگەری دەرهێنراوە ، ئەوە مەترسی دەبێت لەسەر ژیانت ! "

یوجین نەیزانی پزیشکەکە چی دەڵێت چونکە بە فەڕەنسی قسەی دەکرد و مانگێک بەس نییە بۆ بۆفێربوون ، بەڵام کردیە یاخەی پزیشکەکەو تکای لێ کرد

" منداڵەکەم لە کوێیە ؟ چیتان لێی کرد ئەو زۆر باش بوو، ئەو هیچی نەبوو..! "

دەستی کردە گریان کەمێک هێور بویەوە کاتێک دەرزی هێور کەرەوەیان لێیدا، کەم کەم چاوەکانی دادەخست و بەدەنگی نزم دەگریا و قسەی دەکرد

دوای ئەوەی گوێی لەدەنگی نەما هاتەژوورەوە بینی بە کپی تەماشای سەرەوە دەکات چاوەکانی زۆر بەکزی کراوەن لێی نزیک بوویەوە پەنجەکانی خستە سەر گۆنای

دیسانەوە چووە دەرەوە، موبایلەکەی دەرهێنا و پەیوەندی کرد

" زیاتر چاوەڕێ ناکەم یەکەم گەشت بۆ کۆریا دەگەڕێینەوە ! "

ویستی دایخابەڵام پیاوەکە خێرا قسەی کرد وەستاندی

" باشە گەورەم بەڵام...چی لەو منداڵە بکەین هەر دەگری هێور نابێتەوە دایکی دەوێ ! "

" خەریک بوو لەبیری کەم ، بیهێنە هەر ئێستا بۆ ئێرە ! "

....

" تەنها ئەم جارە، دەبینی زۆر بێزار بووم ! "

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن