part 46

1K 139 69
                                    

دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک لەسەر ڕووداوەکان

هەموو شتێک ئاسایی بوویەوە، بەڵام هەندێک کەس تەنها وا خۆیان پیشان دەدەن کە ئاسایی بووەتەوە

هەندێکی تریشیان دڵیان شکاوە بەهەزارەها وشە و دەستەواژە لەناو دڵیاندا بەجێماوە دەیانەوێ بیڵێن بەڵام بیدەنگیان هەڵبژارد
چونکە هەندێک جار بێدەنگی بەواتا ترە لە وتن

درەنگانێکی شەوە دەنگی بێدەنگی تەنها دەنگە کەلەوناوە دەبیسترێت

گەڕایەوە ماڵەوە بەهێمنی دەرگەی ژوورەکەی تێپەڕاند بەڵام وەستا لەدوای بیر کردنەوە
دەبێت کەمێک دڵنەوایی بداتەوە نزیک بوویەوە و لەدەرگەی دا بەڵام هیچ وەڵامێک نەبوو بۆیە چووە ژوورەوە

بینی نوستووە نزیک بوویەوە و دەستی خستە سەر سەری پرچەکەی لەسەر ڕوخساری لابرد

" یوری! "

بەدەنگێکی نزمەوە بانگی کرد ئەویش بەهێمنی چاوەکانی کردەوە ڕوخساری مامی بینی دانیشتووە هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو تەنها چاوەکانی دەپرتان

" هەواڵێکی گرنگم بۆت هەیە! "

چاوەکانی سڕی و تەماشایەکی کرد

" چ هەواڵێک؟! "

" لە ئەفسەر مینەوە! "

کاتێک وای وت یوری دەست بەجێ خەو لەچاوەکانی ڕۆشتن بەتەواوەتی گوێی لە مامی دەگرت

" ئەمڕۆ پیاوێک هاتووە بۆ بنکەو دانی بەوەدا ناوە کە ئەو
گولەی ناوەتە پارک جیمینەوە! "

" چی؟ چۆن ئەی جۆنگکۆک نەبووە؟! "

"نازانم، بەڵام ئەو پیاوە دەڵێ کە ئەو بووە دەمانچەکەشی هێنا کەپێی کوشتوویەتی!
بەڕای من ڕاست دەکات هیچ هۆکارێک بە مێشکمدا نایە کە بەدرۆوە بڵێ ئەو کردویەتی! "

یوری خەیاڵی ڕۆشت تەماشای لاکەی تری کرد بیری دەکردەوە ...
سەری جوڵاندەوە بە بەڵێ هەرچەندە

بابەتەکە بۆی گوماناویە هەستایە سەر پێ ...

" نازانم لەبەر چی بەڵام هەست دەکەم شتێکی زۆر هەڵە لە بابەتەکەدا هەیە! "

مامی دەستی خستە سەر شانی و هێمنی دەکردەوە

" تۆ چیتر دڵنەوابە کچەکەم، ئەو خۆی هاتۆ پێش یاسا و دانی بە تاوانەکەی ناوە! "

" بەڵام بۆچی؟ بۆچی دانی پێدا نا ئەوە گوماناویە! "

" هیچ گوماناوی نییە! هەموو کەسێک ئەو دڵەی نییە کەلەدوای کوشتنی گیانێک
ویژدانی ئازاری نەدا! "

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن