part 38

1K 147 71
                                    






لەماڵەوە نزیک بوونەوە بینیان جۆنگکوک لەگەڵ هەندێک لە پیاوەکای لەبەر دەرگە وەستابوون

تایهیۆنگ ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و دەرچوو جۆنگکوک وەکو گڕکانێک لەکاتی تەقانەوە لە تای نزیک بوویەوە و یاخەکەی گرت

" تای من تۆم ئاگادار نەکردەوە پێشتر ؟؟ چی دەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەم بەم کاتە ؟! "

هاواری کرد،یوجین خێرا هات و دەستی خستە دەستی جۆنگکوک کە یاخەی تایهیۆنگی گرتبوو

" وازی لێ بێنەئەو لە ڕێگە منی بینی هێنامیەوە، من لەجێگەی تر بووم ! "

" بێدەنگ بە !! بێدەنگ بە !!! "

یاخەی بەریاو یوجین خێرا دەستی خستە سەر سنگی تای و پێی وت

" بڕۆ لێرە تکایە من لەگەڵی قسە دەکەم ! "

" بەڵام یوجین...! "

" تایهیۆنگ تکایە من هەموو شتێک بۆ ئەو باس دەکمەم ! "

لەکاتێکدا جۆنگکوک لەولاوە بەزۆری خۆی گرتووە دەستی یوجین لەسەر سنگی تایهیۆنگ لابرد و هاواری کرد دیسانەوە

" باشتر وایە خێرا بڕۆی !! "

گوێی نەیا دەستی لە یوجین توندتر کرد و ڕایکێشایە ژوورەوە و تای بۆ ماوەیەک وەستا تەنها تەماشای دەستی جۆنگکوک و یوجینی بەسەختی هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و لەوێ ڕۆشت

پاڵی نا کەوتە سەر زەوی و خێرا باڵی گرت و بەرزیکردەوە پەنجەکانی بەهێزەوە توندکردبوو لەباڵی و هاواری کرد بەتەواوەتی کۆنترۆڵی توڕەی خۆی لەدەست دابوو

" هەم باشە ئێستاش بیرت لە گەڕانەوە کردەوە ! تۆ دەزان کاتژمێر چەندە ؟ لەکوێ بووی چیت دەکرد تاوەکو ئەم کاتە ؟؟! "

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن