part 10

2K 238 32
                                    

یوجین...

" کێ هەڵدەبژێری من یاخود جیمین ؟! "

جۆنگکوک چەکەکەی لەسەر سەری جیمین دانابوو منیشی لەسەر کورسیەک وەستبوەوە

" جیمین من هەمیشە هەر دەڵێم جیم...! "

قسەکەم تەواو نەکرد گوێم لە دەنگی فیشەکەکەی بوو قیژاندم کەبینیم هەموو گیانی جیمین لەخوێندایە دەستم کرد بەگریان و هاوار کردن

" جیمین ناااا نەخێرر !!! "

داچڵەکام و هەستام لەخەو دەستم خستە سەر سەرم بینیم ئارەقەم کردووە، سوپاس بۆ  خودا ئەوە تەنها خەون بوو هیچی تر

ڕوم کردە ئەو لاوە بینیم جیمین وەکو فریشتە نوستە ماچێکم خستە سەر لێوی بە هێواشی بۆ ئەوەی بە ئاگای نەکەمەوە

نازانم ئەگەر کارێکی باشم کردە بە گەڕانەوە بۆلات یان نا، دەترسم بەڕاستی ئەو شتێک لەتۆ یان لە کچەکەم بکات

من چۆن بژیم دوای ئەوە، بەدڵنیایەوە ئێستا بۆی دەرکەتوە من لێرەم دەبێ چی بکات

جلەکانم گۆری و چومە ژوری کچەکەم بەڵام لەوێ نەبوو هاتمە خوارەوە بینیم دایکم و باوکم لەسەر مێزی نان خواردن دانیشتوون یوسینیش لەناوەراستی مێزەکە دانیشتووە و هەموو روخساری خۆی ناو لە خواردن

ئەوە جوانترین دیمەنە کە لەم جیهانەدا بینیبێتم

" بەیانیتان باش ! "

" بەیانیت باش، وەرە ئازیزم لێرە دانیشە ! "

باوکم ئاماژەی بە کورسیەکەی نزیک خۆی کرد

" ئحم یوجین ئێمە دوێنێ هەستمان بەوە نەکرد لە خۆشیا بەڵام سکت.. کچەکەم سکت کەمێک لەبەر چاوم گەورە بووە ! "

دایکم کەمێک لایوە سەیر بوو تەنانەت باوکیشم

" چەند ڕۆژێک دوای ڕوداوەکە بۆم دەرکەوت دووگیانم، ئەوە سێ مانگ دەبێ ! "

لەو کاتە جیمین هاتە خوارەوە کە چاوەکانی وەکو لێوەکانی پەنەماو بوون

" پیرۆزە کورە دیسانەوە دەبیت بە باوک ! "

باوکم بە پێخۆشحاڵیو دەنگێکی بەرزەوە پێی وت ئەویش خەندەیەکی کرد و لەتەنیشتمەوە دانیشت

" دەزانم باوکە، شەو پێی وتم ! "

" کەواتە کچەکەم ئێستە بۆمان باسکە، چی روی دا چۆن ئەوە بوو بۆ نەگەرایتەوە ؟! "

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن