part 35

1.1K 156 55
                                        


yujin...

بەڕێگاوە بووین لەناو ئۆتۆمبێلەکەی جیمین بۆئەوەی ئەو منداڵە ببینم کە پێی دەڵێت کچەکەم، نازانم چ هەستێکم دەبێت

من لەوکاتەوەی ئەو منداڵەم بینیوە لەمێشم دەرنەچووە، زۆر زۆر شڵەژام ئارامیم نەما دەمەوێ بەزووترین کات بیبینم

کاتێک سەرقاڵی بیرکردنەوە بووم هەستم نەکرد کە ئۆتۆمبێلەکە وەستابوو، تەنها ئەو کات بیرم هاتەوە کاتێک دەرگەی کردەوە

" تۆباشی ؟! "

لێمی پرسی بەترسەوە دەستی خستە سەر گۆناکانم و ڕوخسارم تێبینی پلەی گەرمامی دەکرد

هەستم بەخراپی کرد هەستێکی نەشاز بۆیە خێرا دەرچووم پێم وت...

" من زۆر باشم با خێرا ئەو کچە ببینم ! "

" باشە، دوام کەوە ! "

دەرگای شوقەکەی کردەوە و چووینە ژوورەوە دیارە خۆی بەتەنها نییە خزمەتکارێک لەماڵەوە بوو بانگی کرد

" یوسین لەخەو کەوە تکایە ! "

" هەر ئێستا بەڕێزەکەم ! "

خزمەتکارەکە بەدڵخۆشیەوە  تەماشایەکی منی کرد و بەرەو سەرەوە ڕۆشت وەکو ئەوەی هەموو شتێک بزانێ

منیش دڵم زۆر بەخێرایی لێی دەدات هەستەکانم تێکەڵ بوون، لەسەر قەنەفەکە دانیشتم و جیمین چوو ژوورێکەوە نازانم یەکسەر هات کوپێک ئاوی پێ بوو لێم وەرگرت

" ئەوە چییە ؟! "

پرسیم کاتێک بینیم ئاوەکە کەمێک تەڵخ دیاربوو

" ئەوە ئاوەکەمێک خوێ و شەکرم تێی کردووە دیارە فشاری خوێنت دابەزیوە ! "

خورادمەوە بێ ئەوەی هیچ بڵێم ، چاوم هەر بەسەر پێکانەکانەوەبوو لەبەر چی نەهات

دوای کەمێک ئافرەتەکە هاتە خوارەوە و کچێکی بچوکی پێ بوو کە تەمەمەنی لە دوو ساڵانی دەکرد زۆرجوان بوو جلێکی پەمەی کەروێشکی لەبەر بوو

هەروەکو ئەوەی لە وێنەکە بینیم هەمان ئەو کچە بچوکەیە کە لە پارکی منداڵاندن بینیم

هەستام و ئەویش بۆی هێنام

دەستە بچوکەکەی خستبووە سەر چاوی دەی خوراند وباوێشکی دەدا

closed hearts ✅قصص لتهوسّ بها. اكتشف الآن