لەسەر قەنەفەکە ڕاکشابوو تەماشای سەرەوەی دەکرد بێ هودە بێ ئامانج دەستی لەسەر دڵی داناوە دەنگی خزمەتکارەکە لە خەیاڵی کردیەوە
" بەڕێزم خواردن ئامادەیە ! "
" باشە ! "
دوای ماوەیەکی کەم هەستاو لەشوێنی خۆی بەرەو چێشتخانە بەڕێ کەوت دایکی و باوکی دانیشتبوون یوسین لەباوەشی دایکی بوو
کاتێک جیمینیان بینی بەشێوەیەکی سەیر تەماشایان کرد بەڵام باوکی زوو سەری هەڵبڕی و تەماشای لایەکەی تری کرد وەکو ئەوەی توڕە بێت
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دانیش لە بەرامبەری
" باوکە تکایە بابەتەکە بەو جۆرە گەورە مەکەوە ! "
" هیچم گەورە نەکردە من مێشکم وەری ناگرێ کە چۆن تۆ واز لە یوجین دێنی ؟! "
" خۆی ئەو...! "
خۆی وەستان پێش ئەوەی ڕستەکەی تەواو بکات خەریک بوو بڵێت کە یوجین وازی لە ئەو هێناوە نە بە پێچەوانەوە لەبەر کەسێکی تر وازی لێ هێنا و تەنانەت کچەکەشی فڕێ دا
" ئەو چی ؟! "
" من و یوجین بە ویستی هەردووکمان وازمان لەیەکتر دا ! "
" ئەوە کێشەکەیە لێرە لەبەر چی ؟! "
" تکایە باوکە لەو بارەیەوە زۆرم لێ مەکە ! "
بەبێزاری هەستاو مێزی نان خواردنی بەجێ هێشت هەروەکو لەو کاتەی گەڕاوەتەوە تەنها دەخەوێت کاتەکانی بە بێ دەنگی بەسەر دەبات
خاتوو پارک یوسینی لەسەر مێزەکە داناو و هەستا هەردوو دەستی خستە سەر شانەکانی بەڕێز پارک
" چیتر واز لە کوڕەکە بێنە تکایە هێندە زۆری لێ مەکە نابینی چەندە
لاواز و بێهێز دیارە ؟! "بەڕێر پارک سەری لەقاندەوە بە باشە و تەماشای یوسینی کرد کە چەندە جوان دانیشتووە خەریکی میوە خواردنە دەستی خستە سەر گۆنای بە هێمنی و وتی...
أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romansaبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...