Yujin.....
بەیانی هەستام لەخەو زۆر هیلاک بووم تەواوی شەوەکە خەوم لێ نەکەوت وتم لەبیری دەکەم و خۆمی لێ گێل دەکە م بەڵام نەمتوانی
تەنها بیرم لەو نامەیە دەکردەوە کەبۆم هات تەواوی شەوەکه، تەماشای لای خۆمم کرد جۆنگکوک لێرە نییە سەرم هەڵبڕی تەماشای کاتم کرد بینیم...
9:00 am
بەدڵنیایەوە ئێستا ڕۆشتووە بۆ کۆمپاینا هەستام و جلەکانم گۆری و چومە خوارەوە لەناو چێشتخانە بینیم خەریکی ئامادەکردنی نانی بەیانیە
" کوکااە تۆ نەڕۆشتوی هێشتا ؟! "
جوانترین خەندەی بۆم کرد کاتێک تەماشامی کرد
" بەیانیت باش دڵم، نەخێر درەنگ دەڕۆم
! "
" اوە بەیانی تۆش باش ! "
خۆی خەریکی ئامادەکردن کردبوو منیش وەستابووم لەدواوە تەنها تەماشایم دەکرد، تەماشای ڕوخسارە نایەبەکەی، لەناکاو ڕوی لێم کرد وتی
" بۆچی وەستاوی دانیشە ! "
پێی وتم منیش ئیتر ئاگام هاتەوە خێرا دانیشتم و دیسانەوە قسەی کرد
" ئەمڕۆ دەڕۆینە ئاهەنگ ! "
" ئاهەنگی چی ؟! "
سەرم بەرز کردەوە بەسەر سامیەوە وتم، تائێستا بۆئاهەنگ نەڕۆشتوم یانی لەدوای یاد لەدەستدانم
" ئاهەنگی خێرخوازی ساڵانە، لەم ئاهەنگەدا هەموو ساڵێک دەوڵەمەندان لەهەموو کۆریاوە دێن بۆ کاری خێر خوازی ! "
" ئەوە نایابە ! "
وتم، بەڕاستی ئەوە شتێکی زۆر جوانە
" بەڵێ، بەڵام هەموویان بۆ خێرخوازی نایەن، زۆریان تەنها بۆ خۆدەرخستن دێن ! "
جێگەی دڵتەنگیە بەڕاستی دەوڵەمەندبیت و نەتوانی خزمەتێک بە کۆمەڵگاکەت بگەیەنی
" یانی ئێمەش بانگێش کراوین ! "
قاپەکانی لەسەر مێزەکەداناو دەستێکی خستە سەر کەمەرەی و وتی
أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romansaبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...
