لەدەرگەی ماڵەوەی درا کاتێک دەرگاکەی کردەوە بینی جوانترین ڕوخسار وەستاوە خێرا باوەشی پێی کرد" کوکی ئەوە چەند سوپرایزێکی جوانە !"
" نونا پێویستم بەیارمەتیت هەیە !"
" وەرە ژوورەوە کوکی ! "
چووە ژوورەوە و دانیشت یوجین لەتەنیشتی بوو
" نونا ئێستا تۆ دەزانی کە باوکم لە ڕۆژی لەدایک بوونی چواردەهەمم خانوویەکی پێبەخشیم ! "
یوجین سەری لەقاندەوە بە بەڵێ
" ئەمڕۆ پێم وت دەمەوێ بۆماوەیەک بەتەنها لەناو خانووەکەم بمێنمەوە بەڵام ڕازی نەبوو
وتی بە مەرجێ ڕازی دەبێت ئەگەر
کەسێکی گەورە لەگەڵم بێت ! "" ئمم ڕاست دەکات تۆ جارێ زۆر بچوکی کە بەتەنها لەوێ بیت
دەبێت چاەڕێ بکەی تا دەبیت بە هەژدە ساڵ ! "جۆنگکوک هەردوو دەستی یوجینی گرت و بەتکاوە تەماشای ناوچاوەکانی کرد لەکاتێکدا ڕوخساری خۆی وەکو پشیلە لێکرد
" تکایە نونا ئەگەر تۆ لەگەڵم بێی ئەوا باوکم ڕێگەم پێدەدات ! "
یوجین بەسەیرەوە تەماشای کرد پێدەچێ لەگەڵ جیمین توشی کێشە بێت ئەگەر بەوە بزانێت بۆیە دەستەکانی کێشایەوە وتی...
" ئاای کوکی بەڵام چۆن دەبێت ؟! "
" نونا تکایە تەنها هەفتەیەک و تەواو دەبێت ! "
یوجین تەماشای ناو چاەکانی کرد و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی هەرگیز ڕنەهاتووە داوایەکی جۆنگکوک ڕەتبکاتەوە
" باشە تەواو ! "
" دەمزانی ڕازی دەبیت تۆ باشترین نونای لەم جیهانە ! "
أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romantikبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...