یوجین...
چاوەکانم کردەوە کە هەستم کرد کەسێک
بانگم دەکا ئەم دەنگە گەرم و خۆشە تەنها هی ئەوە
" خۆشەویستم نانی بەیانی ئامادەیە
دەی هەستە ! "
بەڵام من نەمویست هەستم ئێسکەکانی گیانم
هەمووی ئازاریان هەیە لەهەمووی خراپتر ئازاری
دڵم
بەتانیەکەم کێشا بەسەر سەرمداو بەرم
کرد بەو لاوە بەمانای نامەوێ هەستم
ئەویش بەتوندی بەتانیەکەی لابردو سەیرێکی
کردم
" ئەوە تۆ چیتە لەدوێنێوە بەو شێوەیە
هەر رادەکەیتە ژێر بەتانییە کەتەوە ئەوە تۆ
نیت ! "
" بەهۆی وەرزش کردنەوە جەستەم کەمێک
ئازاری هەیە ! "
بڕۆ تکایە...
تەنها بڕۆو پرسیاری زیاتر مەکە
ناتوانم هیج بڵێم تۆش تێناگەی
من ناخم دسوتێ..ئاخر ئەو بەد ڕەوشتە
دەست درێژی کردە سەرم و لەماڵی خۆمان و لەسەر
جێگەکەی خۆمان
گوێم لەدەنگی بوو کاتێک هەناسەیەکی
قوڵی هەڵمژی و دیسانەوە بەتانیەکەی دابە
سەرمدا
" ئاخر بەتۆم وت کە نەڕۆی بۆ وەرزش
کردن و شتی لەو جۆرە تۆ خۆت لاوازی لەم ڕۆژانەش کێشت کەمتری کردووە
چیتر ڕێگەت پێنادەم بڕۆی "
ئەوەی وت و دوای ئەوە دەرچوو
ڕۆشت بۆ کۆمپانیا
ویستم بخەوم بەڵام دەنگی موبایلەکەم
ڕێگەی نەدا بینیم سۆنایە وەڵامم دایەوە
" سڵاو یوجین چی دەکەی ؟! "
" هیج لەسەر جێگە بووم ! "
بە دەنگە مردووەکەمەوە قسەم کرد
نەمتوانی تەنانەت بیشارمەو
" هێی یوجین ئەوە چیتە ؟ بۆچی
ئاوا قسە دەکەی ؟! "
" هیچ نەبووە خەمت نەبێ ! "
هەوڵم دا دەنگم ئاسایی دەربرم بەڵام دیارە
سەرکەوتوو نەبووم
" یوجین...بزانە ئێمە هاوڕێی منداڵین
یانی متمانەم پێ ناکەی ! "
بێگومان متمانەت پێ دەکەم تۆ و جیمین
و کچەکەم ڕۆشنایی ژیانی منن
أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romansaبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...
