يوجين....
ئەمڕۆ یەکێک بوو لە ڕۆژە تراجیدیەکان بۆمن، شەو هات و من هەر پێم ناگرێ خەمناکی خۆم بگرم،هەر بەڕاستی چۆن جیمین واژۆی جیابوونەوەمان دەکات
هەموو کات باوەشم بە جێگاکەمدا کردوەو دەگریم، و لە دوا سات کە تای هات ئیتر جۆنگکوکم نەبینیوە
تەنانەت ڕێگەی نەدا تای ش ببینم نەی هێشت بێتە لام بۆ سەرەوە، بیستم کە هاوڕێن بەڵام هیچ شێوەیان لەوە ناچێ
گوێم لە دەنگی دەرگاکە بوو
" یوجین، خواردنم هێناوە ! "
ئەوە دەنگی جۆنگکووکە
" نامەوێ ! "
بەبێزارییەوە وتم و دیسانەوە باوەشم کردە سەرنیا کەم سەرم خستە نێوی، بەڵام دەرگاکە کرایەوە بینیم جۆنگکوکە
سەرم بەرز کردەوە
" وابزانم وتم نامەوێ ! "
" وابزانم لێرەدا تەنها من بڕیار دەدەم ! "
دەرگاکەی داخست و لێم نزیک بوویەوە خواردنەکەی لە پێشم دانا، تاڵە قژەکانمی خستە پشت گوێم بە دەنگێکی کزەوە قسەی کرد
" تۆ زۆر لاوازی و لە بەیانیشەوە هیچت نەخواردووە ! "
دەستیم لابرد و هەستام لە بەرامبەری وەستام
" چیت لە جیمین کرد وا ڕازی بوو واژۆ بکات یان با ڕاشکاوتر قسە بکەم بە چی هەڕەشەت لێی کرد ؟! "
ئاوا سەیرێکمی کرد دوای ئەوە بە لا لێویەوە خەندەیەکی کرد بەشێوەیەکی بێزار کەرانە
" هیچ، دیارە چیتر متمانەی بە تۆ نییە ! "
وەکو ئەوە وابێ سەتڵێک ئاوی سارد بڕژێتە سەرما، قسەکانی بەو شێوەیە بۆمن مایەی شۆک بوو، ئەوە یەکێک بوو لە ترسەکانی ژیانم دوای ئەوەی بەسەرم هات
" چی دەڵێی تۆ ؟! "
" تەنها بیر بکەوە، هاوسەرەکەی ون بوو بەڵام دوایی سێ مانگ دەگەڕێتەوە و دووگیانە، بەرای تۆ بروا دەکات هی خۆی بێ ؟! "
" چەند ساڵە ئێمە متمانە بنیات دەنێیین بە ماوەیەکی کەم ئاوا متمانەناڕوات ! "
بەبێ گوێدان شانەکانی تەکاند و وەکو ئەوەی دڵنیا بێ لەوەی کە وتی
" خواردنەکەت بخۆ ئەگەر بیر لە منداڵەکەت دەکەیتەوە ئەگەریش نا ئەوا پێم بڵێ بۆتی دەردێنم ! "
أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romansaبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...