part 41

1K 154 61
                                    

" نونا! نونا خەوتوی ؟! "

یوجین چاوەکانی کەم کەم کردەوە بینی جۆنگکوک لەبەرامبەری وەستاوە، تەماشایەکی کاتی کرد بینی

1:00 ی شەو

" جۆنگکوک چی بووە بەم کاتە ؟! "

" نونا هەر بەبێ هۆکار دەتوانم لەلات بنوم ؟! "

دەستێکی خستە سەر چاوی و بزەیەکی کرد

" جۆنگکوک..گوێی مەدەرێ ..وەرە! "

جۆنگکوک خەندەی لێوەکانی گەورە بوون کاتێک بینی یوجین لایەکی بەتانیەکەی بۆی کردەوە بۆ ئەوەی لەگەڵی بنوو

" بوەستە نونا دەچم سەرنیا کەم دێنم و دەگەڕێمەوە ! "

خێرا ڕای کردە دەرەوە وەکو منداڵێک موبایلەکەی دەرهێناو دەستی کردە نامە ناردن

[ پلانەکە سەری گرت، یەکسەر ڕازی بوو لەلای بنووم، بینیت نونام منی خۆشدەوێ، ئەگەری خۆشی نەویستبام هەرگیز ڕازی نەدەبوو ]

نامەکەی نارد و کەمێک وەستا تاوەکو تایهیۆنگ نامەی بۆی ناردەوە

[ چی ؟؟ یەکسەر ڕازی بوو دەبێ بزانیت لێرەدا هەڵەیەک هەیە، مانای وایە هێشتا وەکو منداڵێکی بچوک تەماشات دەکات
نەوەکو پیاوێک ]

[ تەنها بیر بکەوە ئافرەتێکی تەمەن هەژدەساڵان چۆن ڕێگە دەدات کوڕێکی پازدە ساڵان لەتەنیشتی
لەسەر هەمان جێگە بنوو ]

جۆنگکوک گازێکی لەلێوی گرت لەداخا و گوێی لەدەنگی یوجین بوو کە بانگی دەکرد بۆیە خێرا موبایلی خستە گیرفانی و لەگەڵ سەرنیاکەی گەڕایەوە ژووری یوجین

ڕاکشا لەتەنیشتی وشەکانی تایهیۆنگ لەناو مێشکی دەرنەدەچوون

" نونا ! "

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن