part 37

1K 145 55
                                    

yujin...

لەو کاتەوە لە ژوورەکە دەرنەچووم، تەنها بیر لە پلانێک دەکەمەوە بۆئەوەی بڕۆمە لای جیمین ئاگاداری بکەمەوە
جۆنگکوکم خۆشدەوێ بەڵام ناتوانم ڕێگەی پێبەم شتێکی لەوجۆرە بکات بەهیچ جۆرێک

سەرم هەڵبڕی تەماشای کاتژمێر بکەم..

11:30 ی شەو

بەڵام چۆن بچمەلای بەم کاتە، بەچ جۆرێک بەیانی جیمین دەست گیر دەکرێت لەلایەن پۆلیسەوە چونکە وادەزانن ئەو شتەی کەنازانم چییە لەناو کارگەکەی دادەنێن

کاتی ترسنۆکی نییە یوجین بجوڵێ !!!

دەرگەم کردەوەو چوومە  خوارەوە جۆنگکوک کاری لەسەر لاپتۆپەکەی دەکرد
لەناو چێشتخانەکەوە دەرچووم لەدەرگەی پشتەوە بۆ دەرەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە توشی هیچ سوپرایزێ نەبم لەبەر دەرگەی پێشەو

لەکۆتاییدا، ئەمە یەکەم جارە لەژیانمدا هێندە بە بینینی شەقامەکان دڵخۆشبم

کاتێک لەڕێگابووم ویستم تاکسیەک بگرم بەڵام بێزاربووم کاتێک ئۆتۆمبێلێک لە دواوەم بوو بەهێواشی لێی دەخوڕی وای لێم کرد هەست بە نا ئاسودەیی بکەم
وەکو ئەوە بێت دوای من کەوتبێت

لەناکاو خێرایی کردەوە هاتە پێشم و وەستا منیش لەترسا دڵم بەربووەیەوە کاتێک بینیم کیم تایهیۆنگ هاتە دەرەوە

" نونا دەکرێ بزانم چی دەکەی لێرە بەم کاتە ؟! "

تەماشای کاتژمێرەکەی دەستی کرد و پرسی

" لەڕاستیدا...! "

ئەگەر ڕاستی پێ بڵێم دەترسم بە جۆنگکوک بڵێ، من دەبێ خێرا خۆم لەم بەڵایە دەرهێنم

" بەڵێ گوێم لێتە ! "

" هاوڕێیەکم توشی بەڵابووە و پێویستی بەیارمەتی هەیە و...جۆنگکوکیش لەماڵەوە نەبوو...
بۆیە خۆم خێرا بەڕێ کەوتم ! "

" ئاوا کەوایە ! "

لە ژێرەوە تا سەرەوە تەماشامی کرد بەشێوەیەکی سەیر دەتوانم سوێند بخۆم کە هیچ بروای نەکرد بەهیچ وشەیەکم

" کەوایە باشە،  سەرکەوە  من دەتگەیەنم ! "

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن