هەمووان بەجلی ڕەشەوە لەسەر مێزەکە دانیشتبوون هەرکەسەو شێوەیەک دانیشتبوو پێدەکەنی و گفتوگۆیان دەکرد
بێ دەنگی ڕووی لێییان کرد کاتێک دەرگە کرایەوە هەموویان هەستانە سەر پێ
کاتێک بینیان کوڕێکی گەنجی باڵا بەرز کە ڕوخسارێکی زۆر جوانی هەیە وەستاوە و جانتایەکی ڕەشی پێیە
سەرەتا کەمێک وەستا دوای ئەوە بە هێواشی بەرەو ڕویان چووجانتاکەی کردەوەو بەرزی کردەوە بینیان پارەی تیادایە دوای ئەوەی پیشانانی دا دای خست و وتی...
" ئەی ئێوە ئەوەتان هێنا کە من دەمەوێ ؟! "
یەکێک لەپیاوە ڕەش پۆشەکان بزەیەکی کرد هەرچەندە ماسکی لەسەر ڕوخساری بەڵام بزەکەی لەژێرەوەی ماسکەکە دیار بوو بەهۆی تەسکیەوە
ئەویش جانتایەکی بچوکی بەرز کردەوە و ئەوەی ناوی پیشان دا
" ئێستا دەتوانین دانیشین ! "
هەمووان دانیشتن هەردووکیان لەبەرامبەر یەکتر
" شێوازی کارکردنی ئەو دەرمانانەم پێ بڵێ سەرەتا ! "
" زۆر ئاسانە تەنها هەموو ئێوارانێک دوای نان خواردن بیخەنە ناو خواردنی کەسی ئامانجدراو
کارەکە تەواو دەبێت ! "
" بەدڵنیایەوە ئەوە کار دەکات وانییە ؟! "
" کارکردنی لەدوای سێ ڕۆژ هەندێ جار درەنگتر دەست پێ دەکات
بەڵام دەتوانم گەرەنتیت پێبدەم
بەهەر کەسێکی بدەی هەموو یادەوەرییەکانی دەهێنێتە بەرچاوی ! "پیاوەکە بە متمانەوە وتی و ئەوەی بەرامبەری بەدڵی بوو جانتاکەی بەرمبەری خلیسکان بۆلای
ئەویش لەلای خۆیەوە جانتای دەرمانەکەی پاڵ پێوەنا بۆلایپیاوە ڕەش پۆشەکان هەستان بەڵام پێش ئەوەی بڕۆن گەورەکەیان ڕووی لێی کرد
" بەڵام ئەگەر لەگەڵ پۆلیس توش هاتی ئەوا تۆ هەرگیز من ناناسی
أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romansaبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...