yujin...
لەسەر پێم وەستام کەم کەم ڕێم کرد سەرەتا بەترسەوە
جۆنگکوک هاتە ژوورەوە
زۆر بەدڵخۆشیەوە تەماشایم کرد خەندەکەم هەموو ڕوخسارمی گرتەوە هەموو دانەکانم بەدەرکەوتن
" دەبینی من ڕێدەکەم لەکۆتاییدا ! ئەمڕۆ ڕزگام لەم شتە قورسانە دەبێت ؟! "
لێم نزیک بوویەوە باوەشی پێما گرت و هەڵی گرتم بەرەو دەرەوە
" دەچینە نەخۆشخانە بۆ لێکردنەوەی، بۆئەوەی خێرا هاوسەرگیری بکەین ! "
کەچوینە نەخۆشخانە جەبیرە کەیان لە دەست و پێم کردەوە زۆر دڵخۆش بووم و یاریم بە پەنجەکانی دەست و پێم کرد بەوناوەدا لەپێشی پزیشکەکەدا ڕێم کرد
" هیچ ئازارێکت هەیە ؟! "
سەرم بە نەخێر لەقاندەوە بەردەوام بووم لە جوڵە کردن بەو ناوەدا جۆنگکوکیش بە هەر تەماشای دەکردم هەرچەندە پزیشکەکە گفتوگۆی لەگەڵ دەکرد
لەکۆتاییدا لەدوای مانگێک لە لە دەستدانی توانایی ڕێکردن
لەنەچۆشخانە هاتینە دەرەوە دەستی جۆنگکوکم گرتبوو لەناکاو ڕووی لێم کرد کارتی بانکی پێم دا
" اوپا ئەمە ...! "
" چیتر ئەوە هی تۆیە..من پێشووتر جلوبەرگم بۆ هێنای بەڵام نەمزانی خۆت حەزت بە چییە، بۆیە بۆخۆت بازاڕ بکە
هەرکات دەتەوێ تەنها بە شۆفێرەکە بڵێ دەتبات ! "
" باشە کەوایە ! "
کاتێک ڕوی لەولاوە کرد کارتەکەم خستە سەر دڵم جۆنگکوک بۆمن بەسە من ئەوم زۆر خۆشدەوێ
هەمیشە دەمەوێ لەگەڵ ئەو بم ، تەنانەت هیچ گرنگ نییە ئەگەر یادەوەرییەکانیشم بیر نەکەوێتەوە
ئەوە هەڵبژاردەی خۆمە...جۆنگکوک...
...
هەر سێ کەیان لە سەرەوە دانیشتبوون یوسین خەوتبوو لەژوورەکەی تر
جیمین بینی یوری زۆر شڵەژاوە و خەیاڵی ڕۆشتووە
" تۆ باشی ؟! "
" بەڵێ باشم، دوای ئەوە چی دەبێ ؟؟ ئێمە بەتەواوەتی سەرەنجی هەردوو لا پۆلیس و ئەو جۆنگەمان
ڕاکێشاوە ...! "
" دەبێت پلانێک دابنێین کە پۆلیس جۆنگ لەکاتی دان پێداناندا دەست گیر بکەن ! "
أنت تقرأ
closed hearts ✅
Storie d'Amoreبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...
