دەستی هێنا بەسەریدا هەوڵیدا هەستێ بەڵام چاوی زۆرقورس بوو، بەسەختی دەی کردەوە بەڵام ئەوناوە زۆر تەڵخ بوون لەبەر چاوی تەنها هێندەی بینی کە خزمەتکارەکان خەریکی ئامادەکردنی خواردنن، دیسانەوە چاوەکانی بەتەواوەتی داخست
" ڤی ئایا ئەوە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی نابێ ؟! "
خاتوو جیۆن بەترسەوە وتی تەماشی جۆنگکوکی دەکرد کە چۆن هەروەکو خۆی لەسەر قەنەفەکە خەوی لیکەوتووە بە قوڵی
دەستێکی خستەسەر سەری پرچەکەی لەناوچاوی لابرد
" خەمت نەبێ ئەو کەپسولانەم بەپێی ڕەزامەندی پزیشک پێداوە ! "
" ئەوان چییان کرد! "
" ماوەیەکی زۆر دەبێ بەڕێکەوتن ! "
دەستی خستە گیرفانی و سەری خستە خوارەوە بیری دەکردەوە خاتوو جیۆن دەستی خستە سەر چەناگەی وسەری بەرز کردەوە
" ئادەی تەماشام کە تۆ نەخۆشی یاخود...؟! "
" یاخود ؟! "
" تۆ دڵتەنگی بە ڕۆشتنی یوجین ! "
بزەیەکی کرد و دەستی خاتوو جیۆنی لەسەر چەناگەی لابرد
" پەیوەندی بە ئەوە نییە، تەنها بیرم لە باوکم دەکردەوە ! "
" ئاە بەڵام پزیشک وتی بارودۆخی جێگیرە ! "
" بەڵێ، ببورە دەبێ برۆم ! "
بەرەو دەرەوە ڕۆشت و هاتە دەرەوە سەری بەرزکردەوە بۆ ئاسمان
" گەشتێکی سەلامەت پارک یوجین ! "
...
خۆی لەو ژوورەو تاریکە بینیەوە کەتەنها گڵۆپێکی بچووک لەپێشی دایە لە دوێنێوە هێناویانە بۆ ئێرە بەڵام هێشتا هەر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەن
دەرگەکە کرایەوە بە هێزەوە پێوە درا، پیاوێک هاتە پێشی وەستا کە ڕوخساری ئاشکرا بوو
ئەفسەر مین، ئەو ئەفسەرەی کە لێکۆڵینەوەی لەگەڵی دەکرد دەستی بە توندی کێشا بەسەر مێزەکەو بە دەنگێکی هێمنەوە وتی
" لەوە زیاتر ئینکاری مەکە بڵێ مامت لەکوێیە ! "
" نازانم ، بەتۆم وت زیاتر لە ساڵێک دەبێ نەم بینیوە ! "
أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romanceبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...
