part 27

1.2K 172 107
                                    

لە باخچەکەی پشتەوە دانیشتبوو لەکاتێکدا موبایلێکی گەورەی بەدەستەوە بوو تەماشای دەکرد و پێدەکەنی

بۆنی کرد و خستیە سەر سنگی بەدڵخۆشیەوە

" ئەوە بۆنی کوکی لێ دێت ! "

سەری بەرز  کردەوە بینی خزمەتکارەکان خواردنیان لەپێشی دانا ئاوا تەماشایەکیانی کرد بەسەرسامیەوە باشە جۆنگکوک نەی وت ماوەی یەک هەفتە پشووی پێیان داوە

تەنها دوو ڕۆژ تێپەڕیوە

گوێی نەدا خۆی خەریکی موبایلەکەی کرد تاوەکو ئەوان تەواویان کرد

هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی خواردن بەتەنها زۆر ناخۆشە

" یوجینی ! "

پشتی لێی بوو کاتێک گوێی لەو دەنگە بوو خەندەیەکی کرد بەڵام شاردیەوە بەری کردە لایەوە

" ئەمڕۆ زوو گەڕایتەوە ! "

یەکێک لەکورسیەکانی دوور خستەوە کەمێک و لەسەری دانیشت بەرامبەر یوجین

" بۆچی پێت خۆش نەبوو کە کۆتایم بەهەموو شتێک هێنا بۆ ئەوەی بێم و لەگەڵ تۆ خواردن بخۆم ؟! "

" نااا بەهیچ جۆرێک !! زۆرم پێ خۆش بوو..وەهەروەها  زۆر سوپاس بۆ موبایلەکە ! "

یوجین بەشڵەژاویەوە بەهەردوو دەستی نەهی لێ کرد ودوای ئەوە کەمێک گازی دا لە لێوی وتی...

" بەڵام ئەی تۆ نەت وت بۆ یەک هەفتە پشووت بە خزمەت کارەکان داوە ؟! "

" بەڵێ بەڵام کەبینیم تۆ تەنهای جگە لەوە ڕێگەت نەدا من جلەکانت بگۆڕم هیچ خۆش نەبوو ئیتر بۆیە گێڕانیانمەوە ! "

یوجین خۆی نەگرت کەمێک پێکەنی جۆنگکوک سەری بەرز کردەوە پێدەکەنی بەڵام لەناکاو ڕوخساری گۆڕا و تورە بوو

" یوجینی ئەوە چی دەخۆیتەوە ؟! "

تەماشای دەستی خۆی کرد بینی بوتڵێک بیپسی لەدەستی دایە ویستی لێی بخواتەوە

بڵام جۆنگکوک خێرا هەستاو کردیە پێی ڕژانیە زەویەکەو بوتڵەکەی فڕێدایە زەوی

" یوجین تۆ چی دەکەی ؟ ئەی نازانی بیپسی بۆ ئێسک خراپە و وشکی دەکاتەوەو تۆش پێویستت بە تەندروستیانە بۆ چاکبوونەوە ؟! "

" ئاا من....! "

" هەمووتان وەرن بۆئێرە ! "

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن