part 23

1.3K 190 54
                                    

یوجین....

بەیانی کە هەمووان خەریکی نان خواردن بوون لەناکو زەنگی موبایلی جۆنگکوک لێی یا هەڵی گرت و چووە دەرەوە منیش هەستامە سەر پێ و دوای کەوتم

بپدەچێ هەواڵێک بێت لە جیمینەوە دەبێ دڵنیابمەوە کە باشە یان نا

لەپاڵی دیوارەکەدا خۆم حەشارداو گوێم لێی گرت بەهێمنی خەریکی قسەکردن بوو بۆیە باش گوێم لێی نەبوو  لەناکاو دەنگی بەرز گردەوەو بە توڕەیەوە هاواری کرد

" مەبەستت چییە کە لە ئاگرەکە ڕزگاریان بووە؟؟؟!! "

دەستم خستە سەر دەمم و هەناسەی خۆمم بڕی ئاگری چی و زۆر تر خۆم خسە پاڵی دیوارەکەوە نەوەکو بم بینێ ژیانم لێ زیادە نییە

" هەر ئەمڕۆ دەبێ بیان دۆزیتەوە، ئەو دارستانە سەرو ژێر بکە بیان دۆزەوە وەهەروەها ئەو کەسەش یارمەتیانی داوە ! "

" دارستان ؟! "

بەدەنگێکی نزمەوە وتم و

بەقوڵی هەناسەیەکم هەڵمژی جام بووم لە جێگەی خۆم، جۆنگکوک تۆ زۆر زۆر مەترسیدار تری لەوەی کە بیرم لێ کردیەوە

چومە ژوورەوە خاتوو جیۆن و نایۆن دانیشتبوون هێشتا خەریکی نانی بەیانی بوون نایۆن تەماشامی کرد بەشوەیەکی سەیر و هەستایە سەر پێ بۆلام

" ئەوە تۆ چیتە لەبەر چی بەو شێوەیە زەرد هەڵگەڕاوی ؟! "

" جۆنگکوک شتێکی بەتۆ وتووە ؟! "

ئای خوایە نابێ جۆنگکوک هیچ گومان بکات لەوەی کە من گوێم لێی بووە ئەگینا خۆشم نازانم کەچی دەبێت...

" نەخێر من لەگەڵ جۆنگکوک نەبووم من...! "

" یوجین ! "

دەنگی لەدواوە هات قسەکەی پێم بری بە خەندەوە ، چۆن دەتوانێ ئاوا پێبکەنێ لەکاتێکدا هەرئێستا فەرمانی مردنی چەند کەسانێکی دەرکرد

" بەڵێ ! "

دەنگی خۆمم بەشێوەیەکی ئاسایی دەربری

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن