Flash back
جۆنگکوک 8 ساڵ
یوجین 11 ساڵ
بەدەم خەندەوە بەرەو ئەو جێگایەی کە نونای لێیە بەڕێ کەوت لەکاتێکدا سەلەی گەورەی دیاری کەلە قەبارەی خۆی گەورەترە بەدوای خۆی ڕا دەکێشێت
کە گەیشتە ئەوێ بینی یوجین دانیشتووە بەبێزارییەوە ئەم ڕۆ ڕۆژی لەدایکبونی ئەوە بەڵام لەبەر چی بێزار دیارە هەمووان دیاری پێدە بەخشن
کەچی ئەو هێندە بەمەزاج دیار نییە، تەماشای دیاریەکانی کرد بەدڵتەنگیەوە خەیاڵی ئەوەی دەکرد نونا دیاریەکەی بەو
ڕوخسارەوە لێ وەربگرێ ...
بەخێرایی سەری لەقاندەوە بە نەخێر هەرگیز بیر لەوە مەکەوە
بەخێرایی ئەوەی دەستی ڕاکێشاو چووە ژوورەوە و بانگی کرد...
" نونااا نونااا !! "
بەخەندەوە چووە لای، یوجین کاتێک ئەوی بینی یەکسەر ڕوخساری گۆڕا و پێکەنی بەبینینی کە بینی چۆن بەرەو ڕوی دێت بەدڵخۆشیەوە
" کوکی ! "
هەستایە سەرپێ لەبەرامبەری وەستا ئەویش یەکسەر باوەشی پێی کرد و بەدەنگی بەرزەوە وتی...
" یادی لەدایکبونت پیرۆز نونا ! "
" کوکی من خەریک بوو تورە بم وامزانی نایەیت ! "
سەری بەرز کردەوە لە باوەشی کەمێک دورکەوتەوە...نونا تەنها لەبەر ئەوە دڵتەنگ بوو
" چۆن یادی لەدایکبوونی نونام لەبیر دەکەم؟...نونا من ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەم ، تەنانەت لە ڕۆژی لەدایک بوونی خۆیشم پیرۆزترە ! "
سەلەی دیاریەکانی خستە پێشی ئەویش بەسەیرەوە تەماشی کرد ، لەم ڕۆژەدا خەڵکی دیاریەکی بچوک و جوان دەهێنن کەچی ئەو چەندەها دیاری جیاواز بەچەند قەباریەیک هێناوە
" کوک هەموو ئەوانە بۆ منە ؟! "
" دەزانم تۆ شایانی زیاتری بەڵام...! "
یاری بە پەنجەکانی دەستی کرد بە شڵەژاوی و چاوەکانی لەخوارەوە بوون هەندێ جار چاوی بەرز دەکردەوە
أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romansaبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...
