لەدەرەوەی نەخۆشخانەکە وەستان هەرسێکەیان لەبەرامبەر یەک
" ئەگەر لەباری خێزانی بکوژەکەوە...! "
" نا..لەبارەی شێکی ترەوەیە! "
سیهۆن وشەکانی پێی بڕی و زۆر بەجدیەوە لە یوری ڕوانی
" دەکرێ پێمان بڵێی کێ ئەو کەسە بوو کە هیۆنغ ی ڕفاندبوو و ئەشکەنجەشی دابوو ؟! "
یوری ویستی بەهەر شێوەیەک بێت لە وەڵامی ئەو پرسیارە خۆی بشارێتەوە، وتنی ئەوە هیچ سودێکی نابێت و تەنها زەرەری دەبێت
" نازانم کێ بوو! "
" نونا تکایە دەزانین تەنانەت دەستگیریش کرا بەڵام دوای بە کەفالەت بەردرا! "
چانیۆل وتی
" من لەبەر چاکەی خۆتان ناتوانم پێتان بڵێم! "
پشتی لێییان کرد بۆ ئەوەی بڕوات بەڵام سیهۆن خێرا باڵی گرت و ملپێچەکەی خۆی لە ملی خۆی کردەوە و لەملی یوجینی کرد کە سەری سوڕماو بەشێوەیەکی سەیرەوە پێی ڕوانی
" بۆچی بەم سەرمایە شتی ئەستور لەبەر ناکەی؟ ئەگەر هیۆنگ لێرە بووایە هەمان شتی دەکرد! "
یوری چاوەکانی گەشانەوە و خەندەیەکی کرد
" زۆر سوپاس! "
.....
لە بنکە مین یونگی بەدڵخۆشیەوە وەستا کاتێک پێییان وت کە موبایلی جۆنگکوک و لاپتۆکەی هاک کراوە و چیتر هەموو جوڵەکانی لەژێر چادێری دایە
لەسەر کورسیەکەی دانیشت و پشتی پێی داوە دڵنەوا بوو ئیتر دەتوانێ ئەو بەڵێنەی بە یوری داوە بەسەری ببات
هۆسۆکیش خەریکی چاودێری کردن و ڕێکخستنی بەرنامەکانی دەکرد تەماشای یونگی کرد
" بەڵام ئەفسەر مەگەر بکوژەکە خۆی نەدا بەدەستەوە کەوایە بۆچی ئیتر هەر چاودێری جۆنگکوک دەکەی؟! "
" هۆسۆک...هۆسۆک، دیارە ئەم گەمژانە لە پێشی خۆیاندا منداڵێکی بچوکیان بینینوە وا ئەو چیرۆکە بێمانایەیان بۆمن هێناوە
وادەزانن من بڕوام پێییان کرد! "
هۆسۆک گلێنەی چاوی بە وناوەدا خولاندەوە و بیری کردەوە بەڵام هێشتا هەر تێنەگەیشت
" مەبەستت چییە؟! "
" باپێت بڵێم، تۆ ئەگەر دایکت توشی نەخۆشیەکی درێژخایەن بێت دەچیت خۆت خەریکی
کوشتنی کەسێک دەکەی ودوای ئەوە دێیت خۆت دەدەی بەدەستەوە و دایکت کە پێویستی بە چارەسەرە
بەوشێوەیە بەجێ دەهێڵی؟؟! "
أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romanceبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...