part 21

1.4K 201 63
                                        

" بەڕێزم ئەوە هەموو ڕاپۆرتەکەیە ! "

پیاوەکە ڕاپۆرتێکی خستە سەر مێزەکەی پێش ئەفسەر کیم هەڵی گرت و دەستی کردە خوێندنەوە

ئاوا تەماشای پیاوەکەی کرد و لێی پرسی

" کەواتە ئێوە گومان دەکەن کە کەسێک لەنێو ماڵەکەیدا حەشاربدات ؟! "

پیاوەکە سەری لەقاندەوە بە بەڵێ

" بەڵام دڵنیاش نین کە ئەو کەسە مامێتی یان نا چونکە بە خۆشەویستم بانگی دەکرد ! "

" نا نەخێر چی پێویست دەکات خۆشەویستەکەی حەشاربدات ؟! "

مین یونغی بۆماوەیەک خەیاڵی چوو ئەوکاتەی بیر کەوتەوە کەلێرە لای،دەست بەسەر بوو بیری کەوتەوە کە چەندە بیتاوان دیاربوو چاوەکانی زۆر ڕاست گۆ بوون

لەژیانیدا تاوانبار ی زۆر ی بینیوە کە نمایشیان کردووەو خۆیان وەکو بێتاوان دەرخستووە بەڵام هەرگیز نیگای ڕوخساریان وەکو ئەو ڕاستگۆو بێتاوان نەبوو

پشت سەری خۆی خوراند و سەری هەڵبریە پیاوەکە

" دەست خۆش! تۆ دەتوانی بڕۆیت ! "

لەدوای ئەوەی پیاوەکە ڕۆشت ڕاپۆرتەکەی بە تورەیەوە کێشایە سەر مێزەکە

" هەوڵدەدەی کێ فریوبدەی کیم یوری؟! "

....

خێرا لە پاسەکە هاتە دەرەوە و بەڕێ کەوت بەرەو ماڵەوە دەرگاکەی کردەوە بینی مامی دانیشتووە خێرا بەرەوە لایوە چوو

" مامە ئەمڕۆ هیچ کەس لەدەرگەی نەدابوو ؟! "

" نەخێر! بەڵام بۆچی تۆ شڵەژاوی ؟! "

" مامە بابەتەکە زۆری خایاند من دەبێ خۆشەویست پەیدا بکەم ! "

مامی ئاوا تەماشایەکی کرد دەستی کرد بە پێکەنین

" لەبەر چی پێدەکەنی ؟! "

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن