جۆنگکوک....
تۆ ئەو کەسەی کەبە ڕاستی دڵم پێتەو پەیوەست بووە، زۆر تۆم خۆشویست، لەگەڵت گەورەبووم و ڕۆژێکم بێ تۆ بەڕێ نەدەکرد، زیاتر لەنیوەی تەمەنم لەگەڵت بەسەر برد، بەڵام تۆ چۆن دەتوانی بەچەند ساڵانێکی کەم من لەبیر بکەی، ئەوە مێشکی منی سوتاد
دەمەوێ تۆڵەی ئەوەت لێ بکەمەوە، کە هاتمەوە وزانیم هاوسەرگیریت کردووە مێشکم لەدەست دا، هەموو هیواکانم وەکو کۆشکێکی کۆن کە توشی زەمین لەرزەیەکی توند بووە ڕوخا
دەمەوێ ئازار بچێژی، هەرکات تەماشات دەکەم دەمەوێ دەموچاوت لەناودەستم دا تێک بشکێنم بەڵام لەهەمان کاتدا دەمەوێ بە ئاسپایی دەستی لێبەم بۆ ئەوەی هەست بە نەرمی ئەو ڕوخسارە جوانەت بکەم
تۆ بەو شێوەیە لەپێش چاوم هەستاوە و بەشێوەیەکی زۆر سەیر پێمی دەڕوانی، تۆ بڵێی شتێکی بیر نەکەوتبێتەوە
" کووک ئەوە..بەڕاستی تۆی ؟! "
بەدەنگێی نزم و شڵەژاوە وتی، بیری کەوتەوە، سەرێکم بۆی لەقانەوە بە بەڵێ، دەستی کرد بە هاوار کردن
" نەخێرر ناکرێ..کووک دڕندە نییە تۆ دڕندەی، تۆ ناکرێ کووک بی !!! "
هاواری کرد بەتوڕەیوە، بەڕاستی وشەکانی ئازاری یام بەڵام بەڵام منیش بەتورەی وەڵامم دایەوە
" تۆ خۆتت دیوە، چۆن دەکرێ ئەوە تۆ بی، ئەوە تۆی کە گۆڕاویی زیاتر، چۆن دەکرێ تەنها ئێستا منت بیر کەوێتەوە ؟! "
" شتەکان تێکەڵ مەکە، نکۆڵی لەوە دەکەیت کە تاوانت ئەنجام داوە ؟! "
" بەڵێ تاوانم ئەنجامداوە، ئەو تاوانە کە تۆهێشتا لە ژیاندای ! "
بۆچی نەمردی بۆچی لەژیاندای ئەگەر منت بەو شێوەیە لە بیر کردوە، ئەگەر ئەوە یوجینی پێشوو بوایە ڕای دەکرد باوەشی پێم دەکرد، دەستی دەهێنایە قژم و دەی وت کوکی هەر چییەکی بوێ بۆی دەکەم
" بەڕاست..کات هەردووکمانی گۆڕی، من و تۆ چیتر ئەو دوو کەسە نزیکە نین لەیەکترەوە، تۆ ڕۆشتی بەڵام کە گەڕایتەوە بۆ تەواوەتی کەسێکی تری ! "
قسەکانی ئەو وەکو ئەوە وایە تیر بهاوێژێتە ناو دڵم، هەمیشە ئەو شتانەی کە لە دەمی دەهاتە دەرەوە کاریگەری لێم بووە وە من ئێستاش ئەوە باش دەبینم
بەخێرایی بەرەوە لای چووم، زۆر ترسا بەرەو دواوە چوو، چەند پێکەنیناویە هەرگیز ڕۆژێک بیرم لەوە نەکردەوە کە ڕۆژێک دی و یوجین بەو شێوەیە لێم دەترسێ

أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romansبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...