part 22

1.4K 189 33
                                    

لەنەخۆشخانە....

لەسەر جیگای نەخۆشخانە ڕاکشابوو پزیشکێکیش خەریکی سارێژ کردنەوەی برینەکانی بوو

" دیارە پێش وادەی خۆی لە نەخۆشخانە دەرچووی ئەوە کارێکی هەڵەیە ! "

پزیشکەکە پێی وت ئەویش تەنها،سەرێکی لەقاندەوە بەڵام خەیاڵی ڕۆشتووە

دوای ماوەیەک لە چونە دەرەوەی پزیشک یوری هاتە ژوورەوە بینی خەریکە خۆی کۆدەکاتەوە بۆڕۆشتن

" چی دەکەی ؟! "

" زۆر سوپاس بۆتۆ بەڵام من خێرا دەبێ برۆم ! "

" تۆ فیشەکت بەرکەوتوە یانی چی دەڕۆی نابێ ! "

" یوری زۆر سەرقاڵم ! "

ویستی بچێتە دەرەوە بەڵام بەرامبەری گرت نەی هێشت

" یوری لەترسەکەت تێدەگەم بەڵام...! "

دەستی خستە سار شانی و ەستاندی لە ڕۆیشتن
بەو شێوەیە یوری چاوەکانی خستە نێو چاوانی و تەماشای دەکرد ئەوەش بەلای جیمینەوە سەیر بوو

یەکسەر زانی شتێک لەناو مێشکی دایە بۆئەوەی بیڵێ

" چی دەکەی ؟ دەچی بۆلای جیۆن جۆنگکوک پێی دەڵێی هاوسەرەکەم بەرەوە ؟! "

یوری تەماشای چاوەکانی کرد و پێی وت جیمینیش دەستی ئەوی لەسەر شانی لابرد و کەمێک نزیک بویە وەو بەهەمان شێوە تەماشای کرد پرسیاری لێی کرد

" تۆ چی دەڵێی ؟ تۆ چی دەزانی ؟! "

" زۆر شت! جیۆن جۆنگکوک خۆی هات بۆلام ...ئۆفەرێکی پێ بوو بۆم بەڵام من ڕەتم کردەوە ! "

جیمین سەری لەقاندەوە بە بێگوومان

" تێگەیشتم چ ئۆفەرێکی بەتۆ داوە لەبەر ئەوە من کاتم نییە یوری دەبێت خێرا بچم و یوجین لەژێر دەستی ڕزگار بکەم  ! "

" تۆ ناتوانی یوجین لەژێر دەستی دەربێنی تەنها من دەزانم بۆیە با پشتی یەکتر بگرین ! "

....

یوجین...

وتسام و تەماشای تایهیۆنگم کرد زۆر جدی دیارە لەداواکەی بەڵام ناکرێ بەرم کردە ئەو لاوە پێم وت...

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن