جۆنگکوک....
ئەوا درەنگانێکی شەوە، بەڵێ خەوم دێ بەڵام نابێ بخەوم چونکە کاری زۆرم هەیە بەیانی لە کۆمپانیا و پێویستە تەواویان کەم، لاپتۆپەکەم لەسەر رانەکانم داناوە و کار دەکەم لەسەری، چەند کاتژمێرێک دەبێ یوجین ڕۆشتوەتە سەرەوە بۆ خەوتن
دەنگی دەرگا هات
زۆر سەیرە دەبێ کێ بێ بەم کاتە درەنگە، جگە لەوەی پیاوەکان لەدەرەوەن
دەرگام کردەوە بینیم ئەفسەر کیم لەگەڵ هەندێ لە پیاو وەستاون
" خێرە جەنابی ئەفسەر بەشێوەەیکی تایبەت خۆت هاتووی ؟! "
" چۆن ئەم ساتە ئەفسانەیە لەدەستی خۆم دەدەم، دەست گیری کەن ! "
فرمانی کرد بە دەنگی بەرز، دووان لەوان هاتن و کەلەپچەمیان کرد منیش هێشتا نازانم لەبەر چی تەنها نەچنە سەرەوەو یوجین نەبینن
ئەوە هەموو ترسی منە
" جۆن جۆنگکوک تاوانبار کراوی بە دەست درێژی کردنە سەر خاتوو پارک یوجین، پێدەچێ دوای بسەلمێندرێ کە ڕفاندوتیشە ! "
پارک، پارک، پارک، ئەو پارک نییە ئەو لی یوجینە، ئەفسەر کیم قسەکانت دبێتە هۆی مردنت لە ڕۆژێکدا
لەدوای ئەو قسانەی کە وتی بزەیەکی کرد زۆر پەشیمانم کەتۆم بەزیندوویەتی هێشتوەتەو ، بەڵام خەمت نەبێ دوای دەرچون لەم بەڵایە بیرێک لە ڕزگار بوون لە دەستت دەکەمەوە، ڕزگاربوون لە بیزاریت بۆ هەتا هەتایە
ئەفسەر کیم تۆ تەنها سەر ئێشەی بۆ من
" هەر ئێستا ماڵەکەی بشکنن ! "
چی، نەخێر
خوا لەناوی با....ئەگەر یوجین ئاشکرا بێ ڕزرگار بوون مەحاڵ دەبێ
" ئەوکارەی کە تۆ دەی کەی نایاساییە ! "
بە تورەوە وتم، بەڵام ئەو بێباکانە بەچێژەوە زمانی ساویە لایەکی لێوی و بزەیەکی کرد
" نەخێر، کارەکانی تۆ نایاسایە و بەم زوانە ئاشکرا دەبی ئەو کات دەگەنێی لەنێو زیندان ! "
لە خەونە پیسەکانت، کە هەرگیزبەدی ناهێن
دوای نیو کاتژمرێک منیش دڵم بەسەختی لێی دەدا دەڵێم لەهەر ساتێک بێت یوجین دێننە خوارەوە لەگەڵ خۆیان بەڵام هیچم دەرنەبری لە سەر ڕوخسارم
أنت تقرأ
closed hearts ✅
Romanceبۆ خاتری خوا تکایە لێی گەرێ .... ....ئەگەر وا دەزانی تۆ بەم کارانەت من بەدەست دێنی ئەوا تۆ بە تەواوەتەی هەڵەی .... ....لێرەدا تەنها من مەرجەکان دەسەپێنم ..... ...بچکۆل دۆزەخ لەناو چاوەکانی من دایە...بەدڵت بێ یان نا تۆ هی منی و بەس .... ....نەخێر تک...
