part 18

1.4K 202 49
                                    

11‌:00 am

فڕۆکەکەی گەشتیاری لە فرۆکەخانەی سیۆل نیشتەوە دوای نیو کاتژمێر گەشتیاران دەهاتنە دەرەوە، لەنێویاندا جۆنگکوک کە یوسینی لەباوەش گرتبوو چونکە یوجین هێشتا چاک نەبووەتەوە بەتەواوەتی لەو کاتەدا یوجین کچەکەی لەو وەرگرت و لێی دورکەوتەوە

" چی دەکەی ؟! "

جۆنگکوک بە سەرسامیەوە پرسیاری لێی کرد کەبینی بەو شێوەیە هەوڵدەدات دور لە ئەو ڕێبکات

" بەپێی یاسا و لەپێشی خەڵکی من هاوسەری پارک جیمینم نامەوێ ناوبانگی خانەوادەی پارک بەهۆی منەوە لەکەدار بێت ! "

بەبێزارییەوە تەماشای کرد لێی نزیک بوویەوە

" زۆری پێناچێ تۆ دەبیت بە جیۆن یوجین ! "

" نابێت ! "

بە دەنگێکی بەرز وتی کە ئەوانەی دەوروبەری یەکسەر ئاوریاندا ، جۆنگکوکیش بەشوەیەکی سەیر تەماشای دەکرد ، بەشڵەژاوی پێکەنی

" مەبەستم، نابێ دوای خەڵکی قسەمان لەسەر دەکەن ! "

" بەڕێ کەوە خێرا ! "

باڵی گرت و لەدوای خۆی وەکو جانتا ڕایکێشا ئەویش دەستی لەسەر سکی بوو شوێنی نەشتەرگەرییەکە ئازاری هەبوو

....

" مامە دڵنیابەرەوە لەوەی بەباشی
خۆت بشاریتەوە ! "

لە چێشتخانەکەوە بەدەنگی بەرز هاواری کرد بۆ مامی کە خەریکی خۆگۆرین بوو
ویستی پارچە شیرینیەک بکاتە دەمی بەڵام لێی کەوتە خوارەوە کە مامی بینی بەو جۆرە

بەو شێوەیە خۆی گرتۆتە دوو دارەوە لەفافی بەستۆتە پێی و باڵیەوە لەگەڵ بارۆکە کەی سەری بەزۆر پێکەنینی خۆی گرت

" مامە من وتم بەباشی خۆت بشارەوە بەڵام نەم وت خۆت بکە بە نیوە مردوو ! "

" دەبێ زۆر ئاگادار بین وهەم دارەکانیش پێویستمان پێ دەبێت ئەگەر کەسێک ڕێگەمان لێ بگرێت ! "

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن