part 24

1.4K 190 41
                                        

ئۆتۆمبێلێکی ڕەش لەپێش خانووەکەدا وەستا جۆنگکوک هاتەدەرەوە لێی و بە مەچەکیەوە ڕای کێشا لەدوای خۆی ڕێک ڕای دەکێشا چونکە یوجین خۆی دەخشانە زەویەکە و هاواری دەکرد

بەرگەی نەگرت بەرزی کردەوەو لەباوەشی گرد و بردیە ژوورەوە

لەنزیکی دەرگەی یەکێک لە ژوورەکان دایناو دەرگاکەی کردەو کە قوفڵ بوو باڵی گرت و توند پاڵی ناوە ژوورەوە

" جۆنگکوک ئەوە تۆ چی..دەکەی ؟! "

" چییە ؟ دەترسی ؟! "

بەڵێ بێگومان دەترسێ ئەگەر بکوژێک ببینێ لەپێشی خۆیدا بەڵام ئەوە هیچ بکوژێک نییە ئەوە هاوسەری داهاتویەتی

بێدەنگ بوو بەری کردە ئەو لاوە ئەویش خێرا لە ژوورەکە چووە دەرەوە 

هەستاو بەدەستی دەی کێشا بەدەرگاکەدا هاواری دەکرد

" ئەو دەرگایە بکەوە نامەوێ لێرە بم بیکەوە دەمەوێ بگەڕێمەوە بۆلای کچەکەم ! "

" تۆ چیتر پیویستت بە کچەکەت نابێت ! "

کاتێک وای وت ئەم لێرەوە دڵی بەربوویە خوارەوە کەمێک پێش ئێستا ویستبووی منداڵێک بسوتێنێ

خێراتر کێشای بە دەرگاکەدا و بەدەنگی بەرزتر هاواری کرد

" مەبەستت چییە هاە ؟ ئەگەر شتێک بەسەر کچەکەم بێ بەدەستەکانی خۆم دەتکوژم...گوێت لێم بوو هەی دڕندە...! "

دەنگی کرانەوەی کێلۆنی دەرگاکە دورکەوتەوە دەرگاکە کرایەوەو جۆنگکوک وەکو گرکان تورە بوو دەستی بەرز کردەوەو یەک شەقی کێشا بەلا گۆنای

کەوتە سەر زەوی و لوتی پڕ خوێن بوو کاتێک کێشای بەزەویا

" من ئێستا ئەوەم زانی دەنگت زۆر بێزار کەرە کاتێک هاوار دەکەی...بێدەنگ دانیشە ! "

دوای ئەوە بێ گوێدان چووە دەرەوەو  دیسانەوە دەرگای قوفڵ کردەوە ، دەستی هێنا بە لوتی دا کە خوێنی لێ دەهات و لایەکی قۆڵی جلەکەی سڕی و چاوەکانی پڕ فرمێسک تەماشای سەرەوی کرد وشەکانی تایهیۆنگی بیر کەوتەوە...

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن