part 30

1.3K 179 104
                                    

لەگەرماو دەرچوو تەنها خاولیەکی پێچابوو بەخۆیەوە بە خاولیەکی تریش خەریکی وشک کردنەوەی پرچی بوو تەماشای جۆنگکوکی کرد چۆن هێشتا نوستوە بە قوڵی لەسەر سکی ڕاکشاوە باڵێکی لەسەر سیسەمەکە هاتۆتە خوارەوە پرچە درێژەکەی تاڵ تاڵ پەرش بووە بەسەر ملی و سەرنیاکەدا بەشی سەروەوەی جلی لەبەر نەکردووە ناوشانی دیارە

بەوشێوەیە وەستابوو تەماشای دەکرد چاوەکانی خێرا داخست و گۆناکانی سور بوونەوە کاتێک دوێنێ شەوی بیر کەوتەوە

خێرا خۆی گۆڕی و گەڕایەوە لای دەستی خستە سەر شانی جوڵاندیەوە

" کوکی هەستە لەخەو کوکی ! "

هەندێک خۆی جوڵاند و ڕووی لەو لاوە کرد

" ئای کوکی دەی ئیتر هەستە ! "

چاوەکانی کردەوەو تەماشای کرد یوجینوەستاوە و دەستی خستەۆتە ناو پرچی و یاری پێی دەکات

" ئەی جۆنگکوک ئوپا بۆکوێ ڕۆشت ؟! "

" من خۆم نونام ! "

کاتێک وای وت کردی بە باڵی و بە هێواشی و لەسەر خۆی کێشای بە سیسەمەکەدا و پێکەنی

" بەڵام دوێنێ شەو تۆ هیچ نونا نەبووی ! "

" ااە تکایە لاچۆ ! "

لەشەرما هەردوو دەستی خستە بەسەر چاوانی جۆنگکوک خۆی بە توڕە پیشاندا

" دەستەکانت لابە دوێنێ شەویش هەر وات کرد ! "

هەردوو دەستی گرت و لایانی برد لەسەر چاوەکانی

" بەڵام زۆر شەرمە ! "

" شەرم ؟ بەڕای من دەبێ دووبارەی کەینەوە بۆ ئەوەی شەرمت نەمێنێ ئەی وانییە ؟! "

کاتێک وای وت خێرا یوجین لەشەرما پاڵی بە جۆنگکوکەوە نا هەستاو کەمێک لە سیسەمەکە دور کەوتەوە و بەخێرایی قسەی کرد

" نانی بەیانی ئامادە دەکەم تۆش خۆت بشۆ ! "

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن