𝐺𝑜𝑜𝑑 𝐺𝑖𝑟𝑙

1.4K 106 60
                                    

GOOD GIRL

کـــچـــێـــکــیے بــاش

NO ONE POV :

"بوەستە بە نەفرەت بیت "
پاسەوانەکە هاواری کرد

کچەکە ڕێچکەی ڕاکردنەکەی بە خێرای خۆی کرد بە کۆڵانێکا و هەر لەو کۆڵانە خۆی کرد بە کۆڵانێکی زۆر تەسک و بچووک کە زۆر بە ئەستەم شوێنی لاشەی ئەبوەوە

"ئەو چی لێهات؟ "
بە هەناسە بڕکێوە وتی

"وەرە دیارە لێرەوە ڕای کردووە "
پاسەوانەکە وتی و ڕایان کرد

پاشان کچەکە بە هێواشی سەری دەرهێنا بەڵام بینی کە پاسەوانێک پشتی لەوە و هێشتا نەڕۆشتووە بۆیە بە خێرای گەڕایەوە کۆڵانەکە

"تۆ ئەتوانی تۆ ئەتوانی هەناسە بدە هەناسە بدە "
کچەکە لە مێشکی خۆی دوبارەی ئەکردەوە چونکە ئەو لە شوێنی تەسک ناتوانی هەناسە بدات

"وەرە دەی با کات بەفیڕۆ نەیەین سەرۆک ئەمان کوژێ "
بە خێرای هاواری کرد

پاسەوانەکە تەنها هەنگاوێک لە کۆڵانە تەسکەکە دور بوو باشترە بڵێم تەنها هەنگاوێک لە کچەکە دوربوو

بەڵام گەڕایەوە و ئەویش ڕای کرد

کچەکە بە هێواشی سەری دەرهێنا و کاتێک بینی پاسەوانەکان پشتیان لەوە ڕا ئەکەن خێرا لەو دوو کۆڵانە دەرچوو ڕۆشتە شەقامی سەرەکی

"نەفرەتی ئەو پۆلیسە؟ "
کچەکە بە خۆی وت کاتێک بینی ئەوێ پڕە لە پاسەوان

کچەکه سەری داخست و بەرەو نزیکی دوکانێک ڕۆشت پاشان کڵاوێکی هەڵگرت لەبەر قەرەباڵغی کەس ئاگادار نەبوو و پاشان چەترێکی هەڵگرت و هەڵی کرد بە پەنای پاسەوانێک ڕۆشت و چەترەکەی دادایەوە فڕێی یا

کچەکە ئەوانی تپەڕاند و بەرەو گازینۆکە ڕۆشت

" خواردنەوە "
بە گارسۆنەکەی وت

" ئەوان بە دواتەوەن نابێت لێرە بیت "
بە هێواشی وتی

" لەکۆتای دا ناتوانم هەڵبێم "
کچەکە بە بێزاری وتی

" خۆت بە دەستەوە ئەیت ؟"
پرسی

"بۆ ماوەیەک "
کچەکە زەردەخەنەیەکی لاری کرد

" ئۆرلا کارێکی گەمژانە مەکە "
گارسۆنە کچەکە وتی

"بۆچی نا ها یوون ؟"
ئۆرلا وتی کاتێک یاری بە شەرابەکە ئەکرد

"ئاگاداربە ئەو مافیایەکی گەمژە نیە هەڵی بخەڵەتێنیت بە چاوە سەوزە ئەفسوناویەکانت "
ها یوون بە ڕەقی وتی

" دڵت شکانم "
ئۆرلا بە دراماتیکی وتی

" دەمت داخە "
هایون بە بێزاری چاوی سوڕاند

" ئازیزەکانم پێتان چۆتە قومارباز شازادەی دڕکاوی بگرن"
ئۆرلا هاواری کرد

پاسەوانەکان سەرنجیان کەوتە سەر ئەو کاتێک ئەویان بینی بەرەو ڕوی ڕۆشتن و قۆڵیان گرت

"هێی "
هایون بانگی کردن

پاسەوانەکان و ئۆرلا ئاوڕیان دایەوە

"بە باشی ئاگاداری بن ڕانەکات "
هایون بە پاسەوانەکانی وت

" جا دڵی خۆت خۆشبکەی هاوڕێت هەیە "
ئۆرلا بە بێزاریەوە وتی

ئەوان ئۆرلایان خستە نێو ئۆتۆمبێلە گەورە ڕەشەکە

"هیچ دڵخۆش نیم بە بینینت "
ئەو کوڕەی نێو ئۆتۆمبێلەکە وتی

" هێی کوڕی باش جیمین تۆ تەنها دوو جار منت بینیوە ئەوەندە ڕەش بین مەبە "
ئۆرلا بە ناڕەزاییەوە وتی

" ئۆرلا لیڤیسکی "
جیمین وتی

" بەڕێزان و خانمان من ناوی خۆم ئەگۆڕم "
ئۆرلا بە بێزاری وتی

"من ئەمەوێ بڵێم ڕاوێژکەرەکانی سەرۆک وەزیران تۆیان هەڵبژاردووە وەک دۆستێک بۆ سەرۆک وەزیران "
جیمین وتی

" گرنگ نیە لام "
ئۆرلا بە بێ گرنگی دان وتی

" ئۆرلا ئــ"
ئۆرلا قسەکەی بە جیمین بڕی

" من نازانم ئەتەوێت چی بڵێی بەڵام من کۆری نیم و کۆریش نابم ئەمە خاکی من نیە من پێویستە بگەڕێمەوە بۆ بەڕازیل ئەوێ خاکی ڕاستەقینەی من جیمین "
ئۆرلا بە جدیەوە وتی

" لەبیرت کرد ئەو سەرۆک وەزیرانی کۆریایە نەک بەڕازیل "
جیمین وتی

"بەڕێزم من تەنها قومارێکی نەفرەتیم دۆڕاند لەبەر فێلەکانی ئەو "
ئۆرلا بە ڕەقی وتی

"ئۆرلا لەگەڵ چارەسەر کردنی کێشەکان ئەگەیتە ئاواتەکانت جارێکا با بەڕازیل لەبیر بکەین و سەرنجمان لەسەر کۆریا بێت پاشان تۆ ئەڕۆیتەوە بەڕازیل و هەر شتێکت ئەوێت ئەیکەی "
جیمین وەک ڕێکەوتنێک وتی

" تۆ پێویستە بەڵێنــ نا نەخێر من باوەڕم بە بەڵێن نیە پێویستە سوێنم بۆ بخۆی "
ئۆرلا وتی

"من سوێند ئەخۆم ئەتگەڕێنمەوە بەڕازیل بە مردنیشم بێت "
جیمین وتی

" کەواتە با کەسێکی باش بم "
ئۆرلا زەردەخەنەی شەیتانی کرد





540 words

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now