𝑅𝑢𝑙𝑒𝑠

444 70 105
                                    


RULES

یـــاســــاڪـــــان


NO ONE POV :

" باشە تۆ میسون ئەناسیت ؟ "
ئافرەتە بە تەمەنەکە وتی

" پێموابێت جارێکیان هانا باسی ئەوی بۆ کردم "
ئۆرلا وتی و قاوەکەی دانا

" ئەو کچێکی زۆر باشە و زۆر جوانە بەڕاستی شایەنی هەموو شتێکە "
ئافرەتێکی بە تەمەنی تر وتی کە قژێکی ڕەشی هەبوو

" ئەو زۆر دڵپاکە نازانم چۆن سەرۆک کیم ئەوی هەڵنەبژارد بەڕاستی ئەوە نادادپەروەریەکی گەورە بوو میسون خاوەنی هەموو شتێک بوو "
هەمان ئافرەتە قژ ڕەشەکە وتی

" بەڵێ ئەو زۆر دڵپاکە "
ئافرەتەکەی تر پشتی گرت

" بەڵام دیارە هەڵەیەکی کردووە کە شایەنی پلەکەی نەبوو "
ئۆرلا وتی

" نەخێر ئەو هیچ هەڵەیەکی نەکردووە تەنها لەبەر هەندێک مێشی بچووک کە لەناکاو بوونە گامێش دەرکرا "
ئافرەتە قژ ڕەشەکە بە ڕقەوە سەیری ئۆرلای کرد

" بە هەرحاڵ پیرێژنەکان من پێم وابێت گفتوگۆ تەواو بوو بۆیە دەمە بۆگەنەکەتان دابخەنە پێش ئەوەی خۆم دایبخەم "
ئۆرلا بە بێ هەستی وتی و ڕۆشت

" هێی تۆ ئەوە بێڕێزیە "
خزمەتکارێک وتی

دەنگی چپەچپ لە ژورەکە زیادی کرد ئافرەتە بەتەمەنەکان شۆک بوون لە ڕەفتارە بێ ڕێزەکەی ئۆرلا ئاخر ئەوان بێڕێزیشیان کردبا ئۆرلا نەئەبوو هیچ بڵێت




" تۆ باشی ؟ "
جیمین پرسی

" تەنها ڕۆژێکی تر من بهێنیتە ئێرە ڕێک ئێرە ئەکەمە قەسابخانە و گۆشتی ئەو پیرێ ژنانە لەسەر ئاگر ئەبرژێنم هەی پیری هیچ و پوچ خۆی بە چی ئەزانێت "
ئۆرلا بە ئارامی وتی و دەستی بە سەری گرت

" تۆ بێڕێزیت نەکرد وایە ؟ "
جیمین پرسی

" نەخێر بێ ڕێزیم نەکرد ئەگەر بمکردایە ئێستا خوێن لە جلەکانم ئەچۆڕا "
ئۆرلا بە بێ هەستی وتی و ڕۆشتە نێو ئۆتۆمبێلەکە














" باشە "
تای دەستی گرت بە سەریەوە

" کەواتە تێگەشتم ئەو بێڕێزی بە ئێوە کرد ؟"
تای پرسی

" ئەو بە ئێمەی وت پیرێژن "
ئافرەتە قژ ڕەشەکە وتی و دەستی بۆ ئۆرلا ڕاکێشا

ئۆرلا بە قێزەوە سەیری ئەوانی ئەکرد کە خەریکی سکاڵاکردنن لەلای تایهۆنگ پاشان جیمین لەبەر شڵەژان خەریک خواردنی نینۆکیەتی

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now